وەرگێڕانی: رێشان جەلال
وه‌ره
به‌هه‌موو برینه‌كانته‌وه
به‌هه‌موو یٔه‌و یٔافره‌تانه‌ی خۆشتویستوون
هه‌موو یٔه‌و درۆیانه‌ی له‌گه‌ڵی كردویت
هه‌موو قه‌له‌قیه‌كانی شه‌وانت
به‌هه‌موو یٔه‌و ده‌مانه‌ی پیامدا كێشاون
هه‌موو یٔه‌و خوێنانه‌ی تامم كردوون
هه‌موو دو‌ژمنێك كه دروستمكردوون
هەموو یٔەو کەسانەی لە خێزانەکەتدا نێژراون
لەگەڵ هەموو کارێکی پیسدا کە یٔەنجامم داوە
به‌هه‌موو یٔه‌و شه‌رابانه‌ی گه‌ده‌یان سوتاندیت
هه‌موو یٔه‌و به‌یانیانه‌ی به‌ته‌نها به‌خه‌به‌ر هاتیت
بێ یٔامانج
وه‌ره به شكسته‌كانته‌وه
به‌په‌شیمانیه‌كانته‌وه
گوناهه‌كانته‌وه
یادگارییه‌كانت
نهێنییه‌كانت
وه‌ره به‌ده‌می وشكته‌وه
به‌ده‌نگته‌وه كه له‌ده‌رزی گرامافۆن ده‌چێت كاتێك قه‌وانه‌كه ده‌ڕوشێنێت
وه‌ره به دوو چاوه دۆستانه‌كه‌ت و ماسولكه پڕ له‌گله‌ییه‌كه‌ته‌وه
وه‌ره به‌هه‌موو یٔابڕووچونه‌كانته‌وه
وه‌ره
به‌دڵه قورسه‌كه‌ته‌وه
كه من هه‌رگیز نه‌مدیوه كه‌س له‌تۆ جوانتر بێت
.................
*وارسان شایر، كچه شاعیری ته‌مه‌ن 32 ساڵی به‌ریتانی به‌ڕه‌گه‌ز سۆماڵی