هۆکارەکانی قژڕووتانەوە و چارەسەرکردنی

  2020-11-17  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
رۆژانە ٥٠ بۆ ۱٠٠ تاڵ لە قژ دەکەوێت بەبێ ئەوی هەست بە تەنکبوونی قژ بکرێت لەبەر ئەوەی قژی تازە لە جێی گەشە دەکات، بەڵام بە وتەی دکتۆرە ئاشتی ئەحمەد سەعید بەرزنجی پسپۆری پێست و جوانکاری، هەر کاتێک لەو رێژەییە زیاتر قژ بکەوێت ئەوە قژڕووتانەوەیە و چەند هۆکارێکی هەیە کە بریتین لە:

١-قژڕووتانەوە روودەدات دوای یەک بۆ دوو مانگ لە ھەموو نەخۆشییەک  کە تایەکی زۆری لە گەڵدا بێت وەک پەتـا و گرانەتا و ڤایروسی کۆرۆنا وھتد...

٢-هۆکاری خێزانی کە لە پیاواندا لەبەشی پێشەوەی سەر قژڕووتانەوە دەستپێدەکات لەگەڵ تەمەندا کەچەڵی ڕوودەدات، بەڵام لە ژناندا دەبێتە تەنکبوونی قژ لە تەوقی سەر.

٣-هوڕمۆنات؛ گۆڕانی هۆرمۆن لەکاتی دووگیانی منداڵبوون و لێچوونەوەی سوڕی مانگانە یان کێشەی غودەی دەرەقی.

٤-دابەزینی کێشی زۆر لە ماوەیکی کورت بەهۆی نەخۆاردنی تەندروست کە دەبێتە هۆی کەمی پرۆتین و ئاسن و ڤیتامینات، دەبێتەهۆی قژڕووتانەوە.

٥-وەرگرتنی چارەسەری نەخۆشییەکانی دڵ و پەستانی خۆین و جومگە و شێرپەنجە و هەندێ نەخۆشی درێژخایەن.

٦-وەرگرتنی چارەسەر بە تیشک بۆ نەخۆشی شێرپەنجە دەبێتەهۆی ڕووتانەوەی قژ.

٧-دڵە راوکێ و هیلاکی و ترسێکی زۆر یان دوای وەرگرتنی بەنج و نەشتەگەری.

٨-راکێشان و توندبەستنی قژ و بەکارهێنانی زۆری ئوتو و هەندێک ئامێر بۆ خاوکردنەوە و لولکردنی قژ.

٩-کەم خوێنی و کەمی مادەی ئاسن و ڤیتامینات دەبێتە قژڕووتانەوە.

چارەسەرکردنی قژڕووتانەوە:

١-چارەسەری بە پێی هۆکارەکەی.

٢-خواردنی سپێناخ و گێزەر و برۆکلی و بیبەری سەوز و گوێز و هێلکە و شوڤان و ماست و گوڵەبەروژە و گۆشت.

٣-بەکارهێنانی هەندێک سپرا و شامپۆی بەهێزکردنی قژ.

٤-بەکارهێنانی ڤیتامینات بۆ بەهێزکردنی قژ و حەبی دژە ئەندرۆجین بۆ ئەو ژنانەی رێژەی ئەندرۆجینیان زۆرە.

٥-بەکارهێنانی پلازما

٦-چاندنەوەی قژ



ڕیکلام