كتێبی تێگەیشتن لە ڕۆمان بەرهەمی كاری ڕۆژنامەنووسێکی ئەدەبیە و پێكهاتووە لە دیدارێكی ئەدەبی درێژی نووسەر و ڕۆژنامەنووس (شاخەوان سدیق) لەگەڵ (عەلی عوسمان یەعقوب) دەربارەی دەربارەی پرسە ئاڵۆزو تەكنیكە جیاوازەكانی ڕۆمان.
كتێبەكە قەبارەی 230 لاپەڕەیە و لەلایەن (زاری)ە وە كاری دیزاینی ناوەوە و بەرگەكەی بۆ كراوە و لە چاپخانەی كارۆ لە سلێمانی چاپ دەكرێت.
شاخەوان سدیق بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی راگەیاند: ئەم كتێبە ئیشكردنێكی ووردی ئێمەیە دەربارەی وورژاندن و دووبارە پیاچونەوە بە پرسی ڕۆمان و ئەو تێگەیشتنانەی هەتا ئێستا بۆ پرسی (پێگهی خهیاڵ له ڕۆمان، ڕهنگدانهوهی ژیاننامهی ڕۆماننووس له بهرههمهکهی، ئاماژه و بهکارهێنان و هۆکاری توندوتیژی له ڕۆمان، پێگه و بایهخی ئایین و ئهفسانه و زمان بۆ ڕۆمان، ڕۆڵی خوێنهر له دهستنیشانکردنی مانا، بهکارهێنانی تهکنیکی دهقئاوێزان، جگه له مهسهلهی شووناس و پێگهو ئهرکه کۆمهڵایهتییهکهی ڕۆمان) و چهندان پرسی تر.
ئەو وتیشی: كتێبەكە بەرهەم و شەونووخونی و دڵسۆزی و ماندووبونی هەردوكمانە و دڵسۆزانە كارمان لەسەر كردووە، من بۆ ئەوەی بتوانم كارێكی وا بكەم و زانستیانە پرسیارەكان داڕێژم بە دەیان كتێبم دەربارەی ئەم بابەتە خوێندۆتەوە و لەكاتی كاركردن لە كتێبەكەدا تەواوی كاتی خۆم بۆ تەرخانكردووە. بەبڕوای من ئەم كتێبە دەبێتە یەكێك لە باشترین سەرچاوەكان دەربارەی ئەو بابەتە.
لە ئێستادا ئەم كتێبە لە پێشانگای نێودەوڵەتی سلیمانی بۆ كتێب لە كۆشكی نووسیار و كەپر(313) لەگەڵ بەرهەمەكانیتری (شاخەوان سدیق) دەست دەكەوێت.