كیژان ئیبراهیم خەیات گۆرانیەك بڵاو دەكاتەوە كە ئاوازەكەی ئازەریە

  2020-11-23  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
كیژان ئیبراهیم خەیات، گۆرانیەكی نوێ بەناوی (تاسەی دووری) بڵاودەكاتەوە كە هۆنراوەكەی لەلایەن (ساڵح بێچار)ەوە دانراوە، كاری موزیكی (هێمن حسێن) ئەنجامیداوە.

گۆرانیەكە لە بنەڕەتدا ئاوازەكەی ئازەرییە و لەلایەن هونەرمەند (نەرمین میمادۆڤا)وە وتراوە، گۆرانیەكەی كیژان جیاواز لە گۆرانیەكانی پێشووتریەتی و شێوازێكی نوێی پێدراوە.  

تاسەی دووریی

ھەر کە تۆم بینی و کە دەنگم بیستی
خۆشم نازانم چۆن خۆشمویستی

دڵت لێسەندم، دەڕۆی بە وێڵی
بە بێدڵ بۆ کێم بەجێدەھێڵی؟


تاسەی تۆ بۆ من چەند گەرموگوڕ بوو
کەچی دڵساردییت، یەکجار لەپڕ بوو

ھاتییە ناو خوێنم، پرست نەکرد پێم
نەمزانی تۆ چۆن، دڵت رفاند لێم

دڵت لێسەندم، دەڕۆی بە وێڵی
بە بێدڵ بۆ کێم بەجێدەھێڵی؟



گۆرانیەكە: 




ڕیکلام