هەردێ سەمیر: كاری نواندن دەكەم لە كورتە فیلمێكی نوێدا

  2020-11-24  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سازدانی: داستان



هونەرمەند هەردێ سەمیر ساڵانێكە لە بواری شانۆ و درامادا كاردەكات، ئەو بە كارەكانی توانیوویەتی ببێتە جێگەی سەرنجی بینەران، بەتایبەت بینەرانی دراما، لەم دەرفەتەی (تۆڕی هەواڵی ژیان)دا هەردێ باس لە ئەزموونی خۆی دەكات.

ژیان: چۆن لە نواندنی شانۆوە چوویتە بواری نواندن لە سینەمادا؟

هەردێ سەمیر: من ئەمەوێ یەكێكبم لەچیرۆك گێڕەرەوەكان واتا كارەكتەرێك بەرجەستە بكەم لەناو چیرۆكێكا ئەگەر لەناو فیلم بێت یاخود شانۆ..بەتایبەت ئەو چیرۆكانەی كەتایبەتن بەپرسی نەتەوە و جینۆساید

ژیان: پێوەرت چییە كاتێك كارێك دەخرێتە بەردەستت بۆ ئەوەی بەشداری تێدا بكەین؟

هەردێ سەمیر: ئەو لایەنانە زۆرن كەبەردەوام بیری لێئەكەمەوە بۆ بەشداری كارێك ، یەكێك لەوانە كارەكتەری ناو سیناریۆیەك لەگەڵ دانەیەكی دی جیاوازبێت ، لەھەمووی گرنگتر سیناریۆ بڕیارم پێئەدات بیكەم یاخود نا

ژیان: حەزت لە كامە شێوازی فیلمە؟ سەرسامی كامە ئاكتەری جیهانیت؟

هەردێ سەمیر:  فیلمی مێژووی بەتایبەت ئەگەر كار بكرێت لەسەر كارەسات و مێژ و جینۆسایدی كورد.. ئەمە بابەتێكە گرنگە و دەبێت كاری بۆبكرێ، دانیال دای لویس ئەو كەسەیە چاوم زۆر لەسەریەتی و پێی سەرسامم .. ئەكرێ وەك قوتابخانەیەك سەیری بكەین.

ژیان: ئەو ڕۆڵانەی دەریان دەگریت حەزدەكەی لە كاراكتەری خۆت لە ناو ژیاندا نزیك بن یاخود بە پیچەوانەوە؟

هەردێ سەمیر: حەزئەكەم بەتەواوی جیاوازبێت لەژیانی خۆم

ژیان: هونەرمەندێكی كورد هەیە خەونت ئەوە بێت  ئاكتینی لەگەڵدا بكەیت؟

هەردێ سەمیر: خاتو ژیان ابراھیم خەیات ئەو كەسەیە كەبەردەوام حەزئەكەم كاری لەگەڵ بكەم

ژیان: دوایین پڕۆژەی هونەریت چییە؟

هەردێ سەمیر: لەم بارودۆخەی ئێستادا بەھۆی ھەبوونی ئەم ھەموو قەیرانە قورسە ناوی پڕۆژە و كار ئاشكرابكەی.. بەڵام تەنھا ئەوە ئەڵێم بەنیازی كارێكم لەسەر جینۆساید، هەروەها كاری نواندن دەكەم لە كورتە فیلمێكی نوێدا كە هونەرمەند (كەریمۆك) كاری دەرهێنانی بۆ دەكات.


ڕیکلام