ڤیستیڤاڵی کان ١٩٦٨ : شەڕی کەنار دەریا، شۆڕشێک سینەمای داخست

  2020-11-28  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
کاتێک سینەماکارە فەڕەنسیەکان ڤیستیڤاڵی "کان"یان ڕاگرت.

بەشی یەکەم :

کاتێک ساڵی ١٩٦٨ ڕوحی ناڕەزایی شۆڕشگێڕان پایتەختەکانی جیھانی تەنیبوو وەکو ئاگربەردانێک لەڤیستیڤاڵی کانی سینەمایی ، ئیتر بۆھەتا ھەتایە شێوازی ڕێخستنی ڤیستیڤاڵەکەی گۆڕی.

ڤیستیڤاڵی کان لەسەروبەندی خۆئامادەکردن بوو بۆ خولێکی نوێ ، ئەگەڕێینەوە بۆ ڕوداوە درامیە بەناوبانگەکەی مانگی پێنجی ١٩٦٨ لەڕێگەی دوو بڵاوکراوە یەکێکیان لەنوسینی کیرۆن کۆرلیس ئەویتر کریس دارک بەناونیشانی (ڤیستیڤاڵی کان ... لەنێو گەورەترین ڤیستیڤاڵی یەکەم پەخش بۆ فیلم) لەبڵاوکراوەی (فابر ئاند فابر ٢٠٠٧)، وە چاپی ( شۆڕش ... تەقینەوەی جیھانی سینەما لەشەستەکان) لەنوسینی پیتەر کۆی ( فابر ئاند فابر ٢٠٠٤).

ڕوحی شۆڕش لەشەقامەکانی کان

لەگەڵ دەسپێکی ساڵی  ١٩٦٨ سینەمای فەڕەنسی سەنگی خۆی لەنێو سینەمای ئەوروپادا لەدەسدا ، بەڵام ڤیستیڤاڵی کانی سینەمایی ئەو  گەوھەرە فەڕەنسیە بوو کەڕۆڵی کاریگەری دەبینی و خەڵکی دەڕۆیشتن بۆ ڤیستیڤاڵەکە ، بەڵام لەساڵانی شەستەکان وەک ڤیستیڤاڵێک نەما بۆیە بازاڕێکی گەورەیی سینەمایی ھەر وەک ئێستا.

سەرۆکی ڤیستیڤاڵی ڕۆبەرت فافەر لۆبریێ بوو ، لەکەسە فانیەکان بوو وەکوکەسێکی  بەخشندە دەردەکەوت و زۆر نابەکار بوو ، سەرەڕای ئەوەی مۆریس بیسی سەرۆکی پێشووی گۆڤاری “سینی مۆند” بوو ، سەرپەرشتیاری ئەوساڵەی ڤیستیڤاڵەکە بوو ، واتە سەرۆکی لیژنری ھەڵبژاردنی فیلمەکان بوو ، ئامادەبوونی فافەر لۆبریە کاریگەر بوو ، ھەربۆیە واپێویست بوو ھەتا ساڵی ١٩٨٤ لەسەرۆکایەتی ڤیستیڤالەکە بمێنێتەوە

ساڵی ١٩٦٨ بەھەواڵێکی خۆش و ئارامی لە چیکۆسلۆڤاکیا دەستی پێکرد ، ئەلیکسەندەر دۆبێچک بۆیە سکرتێری گشتی پارتی کۆمۆنیستی لەبەرواری پێنجی ژانیوەری ھەمان ساڵ ،  ئەو چاکسازیەی دەستیپێکرد دەستی پێکرد ناونرا بەھاری براغ ، ھەستا بەئازادکردنی بەندکراوە سیاسیەکان و گەڕانەوەی ھەیمەنەیان  ، وەھەروەھا فروانکردنەوەی ئازادی ڕادەربڕین لە ڕاگەیاندنەکان.

بەڵام بیست و پێنج ڕۆژ تێنەپەڕی بیستمان ھێزەکانی ئەلڤیت کۆنگی کۆمۆنیست لەڕۆژھەڵاتی ڤێتنام ھێرشێکی فراوانیان کردە سەر سایجۆنی پایتەخت

ڕۆژنامەنوس ئای ، ئێف ، ستۆن لە کۆنگرەیەکی چڕی ڕۆژنامەوانیدا  لەواشنتن ووتی ئەمپریالی ئەمریکی دوژمنی ڕاستەقینەیە ، وە زۆرینەی ئەمریکیەکان دانیان بەوەدا نا کەئەمریکا لەجەنگی دژ بە ڤێتنام شکان ، لەکاتێکا ڤان و دانیال بریگان ھەردوو قەشەی جیزۆبیتان لە میرلاند ئاگری بانگەشەی خزمەتی سەربازیان خۆشدەکرد ، لەوکاتەدا دەنگی ناڕەزایی و بایکۆتکردن لەنێو حەرەمی زانکۆکانەوە بەرز بۆیەوە.

ڕەنگە ئەو جوڵەیەی دانیێل کۆھن پێشڕەوی دەکردن لە زانکۆی نانت بەھاوکاری کۆمەڵێک فیرخواز لە بەرواری ٢٢ی مارس ئەو توڕەییە بوبێتە ھۆکاری ھەلگیرسانی ئاگری ڕوداوەکانی مایۆی ١٩٦٨ ، لەکاتیکدا لەفەڕەنساش دەرکردنی ھێنری لانجێلوای بەڕێوەبەری سینەمای فەڕەنسی لەبەرەواری ٩ی فێربیوەری توڕەیی چینی ڕۆشنبیرانی لەپاریس لێکەوتەوە 

بەرپرسیاری ئەو بڕیارە وەزیری ڕۆشنبیری فەڕەنسای ئەوکات ئەندریە مالرۆی بوو ، جان کۆکتۆ لەوەسفی لانجێلوای دەڵێت ( ئەو ئەژدیھایەیە پاسەوانی نەریتی ئێمە دەکات ) ، وێنەی لانجێلوا لای دەسەڵاتداران وەکو بەراز وابوو ، بەڵام لەدیدی دەرھێنەر و ڕەخنەگر و ئارەزومەندانی سینەما ئەوپیاوەبوو خاوەن ھەموو خۆشەویستی و ڕێزێک بوو

ئەوەی شوێنی ئەنجێلوای گرتبۆوە بیێری باربان بوو ، باربان سەرکەوتوو بوو لەکارەکانی وەکو سەرۆکی ڤیستیڤاڵی annecy festival ، بەڵام ھیچ ھەلێکی سەرکەوتنی نەبوو لەکارە نوێیەکەی بەھۆی ئەوەی بۆیە دژی ئیرادەی کۆمەلگەی سینەمایی ، تەنانەت سەرەڕای ئەوەی لانجێلوا بەشێوازی قۆتابخانە مامەڵەی لەگەڵ مومتەلەکاتی سینەمایی و کۆمەڵێ شتی تر دەکرد

خۆپیشاندان فراوان بوو بۆلایەنگری ئەنجێلوا لەنێویاندا کۆمەلێک ئەکتەر و دەرھێنەری لەخۆگرتبوو وەکوو کاترین دینیف و جان پۆل پالمۆند و سیمۆن سینۆریە و ئالان ڕینیە و جان لۆک گۆدارد و فرانسوا ترۆفۆ ، لەپێش کۆشکی شایۆ ڕویدا کەیەکێک لەھۆڵە سینەماییەکانی فەڕەنسای تێدابوو ، وە ھۆڵەکەی تر لە شەقامی ڕۆدام بوو ، کەشو ھەوای ئەوکاتانە شنەبایەکی بەھارەیی ساردبوو

دەربڕینی گیلبەرت ئەدیر دەربارەی ڕوحی خۆپیشاندەران لەڕۆمانی “بێتاوانە پیرۆزەکان” ، و لەوەسفی ئەکتەر جان بیێر لیۆی دەڵێت : ئەو بەچاوە زەقەکانیەوە وەکو تارمایی مەسیح وابوو ، بەدەنگە نوساوەکەی ئەو بڵاوکراوەیەی دەخوێندوە کەبەسەر خۆپیشاندەراندا دابەشی کردبوو ، لەلایەکی ترەوە پۆلیس تەنگی لێھەڵچنین بەشێوەیەکی توندوتیژ مامەڵەی لەگەڵ کردن ، زۆرێک لە سینەماکار توشی پێکان بوو وەکو ترۆفۆ و گۆدارد و براتران و تافرنیێ.

ئەستێرەکانی مەیدانی یەکڕیزی

بێرنارد بێرتۆلۆچی دەڵێت سەرجەم جوڵە ناڕازیەکانی ساڵی ٦٨ کە زانکۆی بیرکلی و شیکاگۆ و کۆڵۆمبیای لەخۆ گرتبوو ھەموویان لەمانگی فێبریوەری دەستیان پێکرد بەشێوەیەکی یەکگرتو دژی دەرکردنی لانجێلۆ بوون ، وە بۆیەکەم جار پۆلیسی فەڕەنسی ھێرشی کردە سەر کۆمەڵێک خۆپیشاندەری ئاشتی لەکاتێکدا ھەموو داواکاریان ئەوەبوو لانجێلۆ بگەڕێتەوە سەرکاری سینەمایی لەفەڕەنسا ، ھیرشی پۆلیس و توندوتیژیان بۆیە ھۆی داینامۆی ڕوداوەکان ، لەبەر ئەوھۆکارە سینەما لەسەرەتاوە لەڕوداوەکان تێوەگلا.

لەگەڵ ھاتنی ڕۆژی ٢١ی ئەپرێل حکومەتی فەڕەنسا شەڕەکەی دۆڕاند و گەڕایە دواوە بۆ شەقامی ڕۆدام ، لە ٢ی مایۆ سینەماکان دەرگایان کرایەوە لەنیوەڕۆی ھەمان ڕۆژ کە بەھەینی سوور ناسراوە ، یەکەم شەڕی مایۆی ١٩٦٨ لەگەڕەکی لاتینی لەنێوان فیرخوازان و پۆلیس ڕویدا ، ئەو ھێرشە سەربازیە ڕویکردە سەربانەکانی زانکۆی سۆربۆن ، وە لەڕۆژی دە و یازدەی ھەمان مانگ ڕێژەی توندوتیژی زیادی کرد و کار گەیشتە سوتانی ئۆتۆمبێل ، لەلایەکی تریشەور پۆلیس ھێرشیکردە سەر ھێڵی بەرگری خۆپیشاندەران ، دواتر بەفەرمی ئاشکرای پێکانی ٣٦٧ کەس و زیندانیکردنی ٤٦٠ کرا تەنھا لەڕۆژی ١٠ مایۆ.

شۆڕش لەسەروبەندی دەسپێکردن و بەرپابوندا بوو ، وە دەرھێنەرە سینەماییە فەڕەنسیەکان چاویان لەڕوداوەکان بوو ، وابڕیاریش بوو ڤیستیڤاڵی کان لەھەمان کاتی مانگی پێنج دەسپێبکات بەڵام لەکارکەوت یاخود بەشێوەیەکی کامڵ دەستی پێنەکرد ، ئەوەش سێیەم جاربوو لەمێژوویدا کارەکانی بوەستێت ، وە زۆرێک ھاواریان کرد بۆ ڕاگرتنی بەھۆی ئەوەی کۆمەڵێک سینەماکار بوون بەبەشێک لەوجوڵە سیاسیە بازنەییە.

وابڕیاربوو خولی بیستویەکی ڤیستیڤاڵی کان لەنێوان ڕۆژانی ١٠ بۆ ٢٤ مایۆ بەڕێوە بچێت ، و دادەوەرانی ڤیستیڤاڵەکە ھەریەک لە ڕۆمان پۆلانسکی و لۆی مال و مۆنیکا فیتی و تێرنس یۆنگی دەرھێنەری سێ فیلمە سەرەتاکەی جەیمس بۆند لەخۆبگرێت

لەنێوان ئەو ٢٦ فیلمەی ھەڵبژێردران بۆ کێبڕکێی سەرەکی وەکو فیلمی “خۆشمەوێی ، خۆشمەوێی” دەرھێنەر لان ڕینیە ، و فیلمی ” The Firemen's Ball”ی میلۆش فۆرمان ، و فیلمی ”پیتۆلیا”ی ڕیچارد لیستەر ، وە فیلمی “نەعنای سارد”ی کارلۆس ساورا و " ڕاپۆرتێک دەربارەی ئاگەنگەکە و ئامادەبوان” لەلایەن لیان نیمچ.

بەڵام سەرەڕای ئەوەی ڤیستیڤاڵی کان ٥٠٠ میل لەپاریسەوە دورە ، وە سەرەڕای ڕاوەستانی تەلەڤیزیۆن لەپەخشی ڕاستەوخۆ وەک ھەڵوێستێک بۆ خوێناوی ڕوداوەکانی پاریس ، ڤیستیڤاڵی کان ئەوەندە دورنەبوو لەوەی کە لەپایتخەت ڕودەدات.

ھەڵوێستی سینەماکارەکان.

وە لە ١٣ مایۆ کۆمەڵەی ڕەخنەگرانی سینەماکارانی فەڕەنسا ئاگادریەکیان بڵاوکردەوە داوای لەئامدەبوان دەکرد بچنە پاڵ خۆپیشاندەران و بۆپشتگیری فێرخوازە تۆڵەسێنەوەکان (با خۆپیشاندان بکەین دژی ئەو توندوتیژیەی پۆلیس ئەنجامی دەدا لەکاتێکدا وەکو دەسدرێژی وایە بۆسەر میراتی فەڕەنسا لە ڕۆشنبیریەتدا وە پێویستە لسەر ڕەسەنایەتی عیلمانیەت لە زانکۆکانمان بۆسەر بیر و ڕا سەرەکیەکانمان) ھەموان داوای دواخستنی ڤیستیڤالەکەیان کرد بەڵام فاڤەر لوبرێ ڕەتیکردەوە نابێت شڵەژان بکەوێتە نێو میوانە بیانیەکانەوە بۆئەوەی وەک فەڕەنسیەک سەنگی لاواز نەبێ ، بەڵام بەھەرحاڵ ئاھەنگ و دانیشتن و ئێوارە خوانەکە ڕاگیرا.

بەپێنوسی : ڕیچارد ، ت ، کیڵی :
وەرگێڕان لەعەرەبیەوە : بەرزان



ڕیکلام