ژیان - محه‌مه‌د جه‌مال
تۆڕی نوێی عێراقی و دامه‌زراوه‌ی "ئاوس"ـی به‌غداد بۆ گه‌شه‌پێدان و مافی مرۆڤ به به‌شداری زیاتر له 6 هه‌زار كه‌س كۆنگره‌یه‌كی فراوانی بۆ ده‌ستنیشانكردنی باشترین كه‌سایه‌تی له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكانی عێراق له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌برد .
یه‌كه‌م ڕۆژی كۆنگره‌كه له 25/11/2020 ده‌ستی پێكرد و بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژیش به‌رده‌وام بوو، د. ئه‌مجه‌د موعته‌سم ئه‌مینداری گشتی تۆڕی نوێی عێراقی و سه‌رۆكی ده‌زگای "ئاوس"ـی به‌غداد بۆ گه‌شه‌پێدان و مافی مرۆڤ بۆ ژیان گوتی" ئێمه ساڵانه كۆنگره‌ی له‌م شێوه‌یه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین و تێیدا باشترین كه‌سایه‌تییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو یارێزگاكانی عێراق، به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه هه‌ڵده‌بژێرین .
بۆ ئه‌مساڵ 6 هه‌زار كه‌س له‌ڕێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه ناویان تۆماركرا و پاشان له كه‌شوهه‌وایه‌كی دیموكراسی و ئازادانه له شاری هه‌ولێر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه به‌ڕێوه‌چوو كه سێ ڕۆژی خایاند و تێدا نزیكه‌ی 50 كه‌س بۆ هه‌ر 18 پارێزگاكه‌ی عێراق وه‌ك باشترین كه‌سایه‌تی بۆ ساڵی 2020 هه‌ڵبژێردران و هه‌مووانیش بڕوانامه‌یان پێ به‌خشرا .
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند" له مانگی 1ـی ساڵی داهاتوو مه‌به‌ستییانه كۆنگره‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له شاری به‌غداد ببه‌ستن و كه تێیدا زۆربه‌ی ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تی و جیهانییه‌كان بانگهێشت بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی باشترین كه‌سایه‌تییه جیهانییه‌كان هه‌ڵبژێرن .
له‌لایه‌كی دیكه‌وه پاكیزه حه‌مه‌ئه‌مین حه‌مه مراد، كه وه‌ك به‌رپرسی لقی هه‌رێمی كوردستانی ڕێكخراو و دامه‌زراوه‌ی "ئاوس" ده‌ستنیشانكرا، بۆ ژیان گوتی" ئێمه وه‌كو باشترین كه‌سایه‌تییه‌كان بۆ ساڵی 2020 له‌سه‌ر بنه‌ما و پێوه‌ری مافی مرۆڤ و كاری خێرخوازی هه‌ڵبژێردراوین كه پێشتر یارمه‌تی و هاوكاری خه‌ڵكی هه‌ژارانمان داوه، هه‌روه‌ها هه‌ر پارێزگایه‌ك به‌پێی ڕێژه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی نوێنه‌ری ده‌ستنیشانكرا و هه‌رێمی كوردستانیش 7 كه‌س نوێنه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن .
پاكیزه‌كان ده‌شڵێت" ئێمه وه‌كو نوێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان یه‌كه‌م ئامانجمان ئه‌وه ده‌بێت كه چۆن تاكی كۆمه‌ڵگه پێبگه‌یه‌نین بۆ كاری خێرخوازی و مرۆڤ دۆستی، هه‌روه‌ها ئامانجی دووه‌ممان پارێزگاری له‌مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كه‌ین، پاشان به‌پێی پلانی ساڵانه‌مان كار ده‌كه‌ین. ده‌شڵێت" بۆ ئه‌م ساڵ پلانمان داناوه به‌دوای كه‌سه وونبوو و بێ سه‌روشوێنه‌كان بكه‌وین، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی به‌هه‌ر هۆكارێك ده‌ستگیر كراون، به‌ڵام تا ئێستا چاره‌نووسیان دیار نیه و بێ سه‌روشوێنن، یاخود ئه‌وانه‌ی كۆچیان كردووه و تا ئێستا كه‌س نازانێت له كوێن.