ژنان چیتر قایل نابن بەوەی کە بێدەنگ بکرێن

  2020-11-28  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
چاوپێکەوتن

نەریتخوازەکان ڕقیان لە ڕۆمانە فێمینیستیەکەی کاواکامییە، بەڵام ڕۆمانی Breast and Egg داخوازی و کڕیارێکی زۆری ھەبووە. نووسەر باسی بە دەستھێنانی مافە تایبەتییەکانی ڕەگەزی مێینە، ڕۆژھەڵاتناسە کڵێشەکان.. ھاروکی مۆراکامی دەکات.

بایۆگرافی:

مایۆکۆ کاواکامی لەساڵی ۱۹۷٦ لە ئۆلاسکا لەدایک بووە، پیشەکەی خۆی دەسپێکرد کرد وەکو گۆرانبێژێک و ئاوازدانەرێک پێش یەکەم دەرکەوتنی کاری ئەدەبی ساڵی ۲۰۰٦. یەکەم کورتە چیڕۆکی 
(My Ego، My teeth، and the World) 
بوو، کە لە ساڵی ۲۰۰۷ بڵاوکرایەوە،
کە پاڵێوڕاوبوو بۆ خەڵاتی (Acutawaga) وە خەڵاتی Tsubouchi  Shoy بردەوە کە بۆ ئەو نوسەرە لاوانەیە کە تازە دەرکەوتوون و دەستیان بەکاری ئەدەبی کردووە. ساڵی دواتر، کاواکامی ڕۆمانی Breast and Egg وەکو کورتە چێڕۆکێک بڵاوکردەوە، کە خەڵاتی Acutawaga بۆ ئەو ڕۆمانە بردەوە، کە ئەمەش یەکێکە لە پایەدارترین خەڵاتە ئەدەبیە ژاپۆنیەکان، وە ستایشکرا لە لایەن نوسەری ناودار و لێھاتوو Yoko Ogawa. کاوکامی نوسەری ڕۆمانی " بەھەشت"ە، وە ڕۆمانی "شەوی تایبەت بەخوشەویستان"، ڕۆمانە تازە بڵاوبوەکەی Breast and Egg، کەیەکەم ڕۆمانی ئەوە بە زمانی ئینگلیزی بڵاوبێتەوە. ئەو لە یابان دەژێت.

مایۆکۆ کاواکامی بۆ ماوەیەکە دەستی کردووە بە نوسین بۆ
 تێڕوانین لە "نارێکی و نامۆییەکانی ژیان"
-کە ڕێکەوتانە بڵاوکردنەوەی چاپی ڕۆمانەکەی بەناوی Breasts and Eggs
(Chichi to Ran in Japanese)
کتوپڕ وەستێنرا بەھۆی ڤایرۆسە جیھانێکەوە.
کاواکامی دوای بەدەستھێنانی ھەوادارانێکی دڵسۆز لە ژاپۆن لە ماوەی دەساڵدا، ئامادەبوو کە گەڕانێک بەنێو جیھاندا بکات، وە بەژداری ڤیستیڤاڵ و ئاھەنگەکانی ئەمریکاو و ئەوروپا بکات پێش ئەوەی ڤایڕۆسی کڕۆنا سەرھەڵدات، ھێشتا، ئەو بە مانەوەی لە ماڵەوە لەگەڵ کوڕە بچووکەکەی ئەمە سودێکی زۆری بۆ کارە فی. فێمینیستییەکانی دابینکردووە.

"وا وتراوە کە دایکان ئەرکەکانی سەرشانیان قبوڵ دەکەن" ئەو وتی، لە کاتی خواردنەوەی چا لە قاوەخانەیەکی لای لێوارەکانی ڕۆژئاوای تۆکیۆ، "ئێمە چاودێری منداڵەکان دەکەین و فێریان دەکەین کە بێنتۆکان(قاپی ژەمی خواردنی نیوەڕۆ بە زمانی یابانی) ئامادەبکەن وە ھەموو کارە پێویستەکانی تریان بکەن- لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە خۆمان زۆربەمان بە ھەمان شێوە کارمان ھەیە". پەتاکە لە لوتکەوە دەست پێ دەکات؛ 
ئەو وێنەیەکی ڕێکلامی لە ھێزی یەکی حکومی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بیر دەکەوێتەوە.

 "من بەجۆڕێک مات بووم،" ئەو پێدەکەنێت "ئایا ڤایرۆسەکە ھەموو ژنانی لەناوبرد؟ ئەوان چۆن دەتوانن ھەرشتێک لەبارەی بوون بە دایک بزانن؟ لە کاتێکدا تەنانەت تێناگەن لەم کێشەیە."
کاواکامی ناوەکەی ناسراوە بەوەی کە ئاماژە بە ژنێتی دەکات وەک لە نوسەرێکی زیندوو. ڕۆمانەکەی Breasts and Eggs، لە بنەڕەتدا وەکو چیرۆکێک بە شێوەزارێکی پاراوی زمانە ڕەسەنەکەی خۆی ئولاسکایی نوسراوەتەوە، بەشە ئەدەبێکەی باس لە لابردنی ژنانی چینی کرێکار دەکات، کە لە ساڵی ۲۰۰٨ بڵاوکراویەوە. بابەتە سەرەکیەکەی دەربارەی ژنێکی بەتەمەنی مەیگێرە بەناوی میکیکۆ کە دایکی مۆدێرکۆیە، مۆدێرکۆ کچە ھەرزەکارەکەی میکیکۆیە، کە تەنھا بە نوسین لەگەڵ دایکی قسە دەکات. ژنە گەنجەکانی تر میکیکۆ لە پلەکەی خۆی لە کارەکەی لادەبەن، بە بڕیارێک کە بە خواستی پیاوەکانەوە دراوە، دواتر ئەویش دەست دەکات بە بیرکردنەوە لە سنگەکانی کە شێوەیەکی شۆڕیان پێوەدیارە، لەوانەیە جوانکاری سنگ "جۆرە لەشێکی پێ ببەخشێت" ھەروەک چۆن لە گۆڤارە کچانەکاندا دەیبینیت.

"ئارەزووی ئافرەتان چیە کاتێک کە بۆ یەکەم جار دەبن بە دایک؟ بۆچی ئەوان بەستراون بە چەند داخوازییەکی نادرووستی جەستەیانەوە؟
ڕۆمانەکە وەکو ئاگادارکردنەوەیەکی تۆقێنەر بوو بۆ سەر نێرینە توندڕەوەکانی جیھانی نێو چیرۆکە ژاپۆنییەکان، چەند پرسیارێکی قورس دەگوێزێتەوە بەنێو ستایلە ڕەوان، و ئاسانەکەی خۆیدا داخوازی ئافرەتان چییە کاتێک کە بۆ یەکەمجاریانە دەبنە دایک؟ لەگەڵ ئەوەشدا کێ وایان لێ دەکات کە منداڵیان بوێ؟ بۆچی ئەوان بەستراون بەچەند داخوازییەکی نادروستی جەستەیانەوە؟
 نەریتخوازەکان بەڕاشکاوی سوکایەتی بەمە دەکەن؛ شینتیارۆ ئێشیھارا، دواتر دادوەری تۆکیۆ، کە خۆی ڕۆمانوسێکی کۆنە بەمە دەڵێت " "ناخۆش و ناھەموار".
ڕەخنەی یەکێک لە پیاوە خاوەنشکۆکانی پارێزگاری سیاسی ژاپۆن نەبووە ڕێگیری فرۆشتی ٢٥٠،٠٠٠ کۆپی ڕۆمانەکە. 

کاواکامی لەوکاتەوە چەندین خەڵاتی بە دەست ھێناوە بۆ ڕۆمان، و ھۆنراوە و کورتە چیرۆکەکانی لە ژاپۆن،  وە خوێنەرە بیانیەکانی سەرقاڵی دۆزینەوەی ئەوەن کە بۆچی ڕۆمانەکە ڕۆمانێکی باو و سەردەمیانەیە، زیاتر لە دوانزە کاری وەرگێڕان لە ڕۆمانی Breast and Egg لە بەرھەمھێناندایە، ڕۆمانی "بەھەشت"ی، ساڵی ٢٠٠٩، بە ئینیگلیزی بڵاودەبێتەوە بۆ ساڵی٢٠٢١، وە دوابە دوای ئەوە ڕۆمانی "شەوی تایبەت بە خۆشەویستان" ی (ساڵی ٢٠١٣)  بۆ ساڵی ٢٠٢٢ بە ئینگلیزی بڵاودەکرێتەوە، وە لەگەڵ ئەمەشدا کاوکامی لەلایەن ھاروکی مۆراکامی ستایشکراوە، کە یەکێکە لە ڕۆمانوسە بەناوبانگەکانی ژاپۆن؛ 
ئەو بەم شێوەیە باسی کاواکامی دەکات: وەکو درەختێک کە دەتوانرێت پشتی پێی ببەسترێت بۆ گەیشتن بەرەو ئاسمان یاخود وەکو بە ڕوبارێک وایە تا بڕژێتە نێو دەریاوە، وە مۆراکامی وتی، کە کاواکامی "بە بێ وەستان گەورە دەبێت و گەشەدەکات".

کاواکامی بەم ستایشکردنەی دڵخۆش بوو لەلایەن یەکێک لە کەسایەتیە ڕۆمانوسەکانی ژاپۆن ھاروکی مۆراکامی، بەڵام  لە زنجیرە چاوپێکەوتنێکدا لە ساڵی٢٠١٧ کە چاویان بەیەکدی کەوت کاوکامی بەتەواوی خۆی نەگونجاند لە گفتوکۆکەی لەگەڵیدا، ئەو بە بەڕێزییەوە، بەڵام بەتوندی، تێروانینی ئەو نایەکسانیە ڕەگەزێتیەی کرد کە بینی   دزەدەکاتە نێو چێڕۆکەکانی مۆراکامی. "من قسە لە بارەی ئەو ژمارە زۆرە کەسایەتیە مێیانە دەکەم کە تەنھا بۆ ئەنجامدانی کاری سێکسی دروستبوون،" ئەو وتی کە ئەم ژنانە بەبەردەوامی دەناڵێنن و "قوربانی"، دەستی ئەکتەرە نێرینەکانن.مۆراکامی کەمێک شۆک بوو بەم تاوانباریەی، وە وەڵامیدایەوە: " من کەسایەتیە خۆپەرست و تاکڕەوێکانم خۆشناوێت. بەڵام ئەمە بەرامبەر بە پیاوان و ژنان ھەردووکیان بەکاردێت." ئەمە نیشانەیەک بووە لە گۆڕێنێک لە ئاسایشی پارێزراو: ئەگەر زەمینە بگۆڕدرایە بەھۆی کاریگەری سروشتی ئەدەبی ژاپۆن، ئەوا ھەندێک لە پیاوان شەرمەزار دەبون. ئێستا، کاوکامی سورە لەسەر ئەوەی کە کارەکانی مۆڕاکامی خۆشدەوێت، بەڵام  بەھێزانە پشتگیری لەو ڕستە  پرسیاریەی خۆی دەکات. "من پێموابووە کە ئەمە بەتەواوی کاری منە کە پرسیاری لەبارەوە بکەم،" ئەو وتی.

"جیھانی ئەدەبی ژاپۆن ھێشتا نامۆیە، باشە وە ھەندێک ناڕوونە، گرنگی بە شتە ناسەرەکیەکان ئەدات، بەڵام ئێمە بەھێج جۆریک بەو شێوەیە نین.

کارەکانی تری کاواکامی، کە خۆی دەڵێت، بریتیە لە یارمەتیدانی ناردنی  ڕۆژھەڵاتناسە کڵێشەکان کە لە ماوەی دەساڵدا چەندین چێڕۆکیان دەربارەی ژاپۆن بڵاوکردۆتەوە.
بەدەر لە مۆراکامی، کە بەرھەمە بڵاوکراوەکانی ڕاستەقینەو ڕەسەنن -کاواکامی "یۆکیۆ میشیما" و "یاسونەری کواباتا" بەبەڵگە دێنێتەوە وەکو نمونە- کە ڕۆمانەکانیان پڕن لە چەمک و ێنەی جۆراوجۆر لەسەر "گێشا"(ژنی سەماکەرو ھونەرمەندی ژاپۆنی) "Mt Fuji"(شاخێکە دەکەوێتە باشوری تۆکێۆ).

"ئێمە پێمان وابووە کە ھەموو ئەوانە بەسەرچوون بەڵام بەھەرحاڵ لە ئێستادا  ئاوھای نیە"، ئەو وتی،
جیھانی ئەدەبی ژاپۆن "ھێشتا نامۆیە"، باشە وە ھەندێک ناڕوونە"،  وە دەڵێت گرنگی بە شتە ناسەرەکیەکان ئەدات.  "بەڵام ئێمە "بەھێج جۆریک بەو شێوەیە نین. من نامەوێت کتێب بنوسم بۆ ھێشتنەوەی ئەو وێنانە. بەڵکو دەمەوێت کتێب سەبارەت بە خەڵکی ڕاستەقینە بنوسم."

کاواکامی بەھەژاری گەورە بووە لە ئۆلاسکا. ئەو بەو شێوەیە بووە کە  خۆی باسی دەکات" پەیوەندییەکی توندی" لەگەڵ باوکە ونبوەکەیدا ھەبووە، دواتر لە تەمەنی چواردە ساڵیدا، دەستی کردووە بە کارکردن لە کارگەیەک بۆ پشتگیریکردنی خێزانەکەی، گەرمکەرەوە و پانکەی کارەبای دروستدەکرد. "بەڵام من ھەمیشە بەتەواوی منداڵیکی فەلسەفی بووم، بەخێرای پرسیاری سەیرم دەکرد تاوەکو پێبگەم". دواتر، وەکو مێکیکۆ، وەکو مەیگێڕێک کاری کرد. کە ئەمە ڕێگایەکی کاتی بوو بۆ کچانی چینی کارکەر لە ھەژاران و خاوەن کارە بێ بەرھەمەکان.ئەمە جیاواز بوو لە ژیانی ھاوچەرخی ئەو،  وە زۆربەی دەرچوانی زانکۆ باڵاکانی ژاپۆن.

لەژیانێکی جیاوازدا، کاواکامی گۆرانیبێژێکی پیشەگەر بووە؛ چەند ئەلبومێک ھەبووە لە پیشەیەکی ماوە کورتدا، بەڵام دواتر وازی ھێنا  دوای ئەوەی کە تێگەشت کە چەند دەسەڵاتێکی کەمی ھەبووە لەو کارەدا ."من تەنانەت ڕێگەم پێ نەدرا کە ھۆنراوەی گۆرانیەکانی خۆم بنوسم،" ئەو وتی. ڕۆیشتن بۆ جیھانێکی ئەدەبی کۆن و بەسەرچوو ڕەنگە بیرۆکەیەکەی باش دیارنەبووبێت، ھێشتا، چیڕۆکە پێشەکیەکانی کاواکامی، تێروانینی ڕەگەزێتی و خێزان و ژنیەتی دەکات، کە خوێنراونەتەوە لە لایەن  ھەوادارە پەرۆشەکانی لەبەر ئازایەتی و دەنگی نوێ مێینەکان کە ئەوانیش بەکەم سەیرنەکراون. چێڕۆک نوسین  بەھەمان شێوە ئازادی بە کاواکامی بەخشی تا تاوەکو بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ بگات بە خوێنەرەکانی خۆی، بە گەڕانێی بەنێو  پیشەسازیەکانی پیاواندا.

کاواکامی دەڵێت کاتێک کە بیرۆکە فێمەنیستەکەی دەستپێکرد سەبارەت بە "ئافرەتە دڵسۆزە بەساڵاچوەکانی سەر تەلەفیزۆن بوو ... کە لەگەڵ پیربوندا زۆر ئاشکرا دیارە کە ژنان فیمەنیست دەبن." پیاوان تێدەکوشن تاوەکو لە  جەستەی ژنان بزانن، ئەو دەڵێت: "ئەوان ھیچ ئەزمونێکیان نیە لەسەر دووگیانی و خەمۆکی دوای منداڵبوون، بۆ نمونە ." بەڵام جەنگی باوکسالاری ماندووکەرە،کە لە نێو ماڵدا دەست پێ دەکات؛ ئەو بەپێکەنینەوە ھاسەرگیریەکەی خۆی لەگەڵ ھاوڕێیی نوسەر گازولین بی بەراورد دەکات بە "شەڕ".

ئەگەر کارە ئەدەبێ سەرەکیەکەی لەسەر ژیانی ژنان بێت، ئەوە ئەوەکانی تری لەسەر مناڵە، ئەو وەسفی منداڵێتی دەکات وەکو" دۆزەخێک". لە بابەتەکانیدا, منداڵان بونەتە قوربانی ململانێی، دایکو باوکی غەمبار، تەنھای و بێکەسیان، دەنگیان لەھەموو شوێنکیدا دەزرینگێتەوە،. لە کورتە چیرۆکەکەیدا(mis ice sandiwsh) کە لەم دواییەدا بەزمانی ئینگلیزی بڵاوبوییەوە لەلایەن(louise heal kawa)  کاتێک کە باوکی چێڕۆک بێژەکە گەنجەکە دەمرێت،  لەکاتێکدا کە دایکە خۆپەرستەکەی بێگایە لە یەکەمین شەیدابوونی کوڕەکەی، بە کچێکی گەنج کە لەسەر ژمێریاری سۆپەرمارکێتەکە ناوخۆیەکەی کاردەکات.

"من دەمەوێ لە ڕوانگەی منداڵەوە بنوسم - ئەوان چۆن  جیھان دەبینن،" کاواکامی وتی. "کاتێک کە  بۆت دەردەکەوێت  کە تۆ زیندویت  وەکو شۆکێک وایە. ڕۆژێک، ئێمە کراینە نێو ژیانی دونیاوە بەبێ ئاگارکردنەوە. بەڵام لەکاتێکی نادیاردا، ھەموومان دەمرین، ئەمە زۆر قورسە بۆ تێگەیشتن." ئەو وتی کە ئەو سەرسوڕمان و ترس و دەستبەرداربوونەی کە بەھۆی تێنەگەیشنەوە دروستبوون ھەموویان لە ناوەڕۆکی نوسینەکانیدا ھەن. "ئێمە  زۆر جار قسە لەو بارەوە دەکەین کە مردن ڕاستیە، بەڵام ناتوانم بیسەلمێنم  لەگەڵ ئەوەشدا بیردەکەمەوە کە لەدایکبوون وەکو کۆتای وایە."

دایکایەتی ئاڵۆزیەکان قوڵدەکات لە ژیانماندا. "ئەمە شتێکی جوان و دژوارە کە ئادەمیزادێکی تر دروستبکەیت،" ئەو وتی. "تۆ ژیان بنیات دەنێیت بەڵام ئەوە دەزانی کە بە مردن کۆتای دێت." ئەو زیاتر بیر لە مەدەکاتەوە کاتێک کە تەماشای گەورەبوونی کورەکەی خۆی دەکات. "کاتێک کە من ئەو لە نێو خەودا دەبینم بیر لە ڕابردووی دەکەمەوە، ئەگەر ئەو نەخۆش بکەوێت یان بەنێو ئازاردا تێپەرێت، ئەوا دەزانم کە من ئەو کەسەم کە بەڕاستی ژیانی ئەوم دەسپێکردووە. من ئەمەم دەستپێکرد- کە ئەمە بەتەنیا بەھۆی خواستی خۆمەوە ڕوویداوە."منداڵ بەخێو کردن بەرھەمەکەی کەمکردۆتەوە-ئەو ئێستا تەنھا ڕۆژی سێ کاتژمێر دەنوسێت_ بەڵام  خۆشەویستیەکەی بۆ پرسەکانی ئافرەتان نیە. گۆڕانکاری بەسەردا دێت، ئەو پێی وایە. "ژنان چیتر قایل نابن بەوەی کە بێدەنگ بکرێن،".ئەو وتی، ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەی بە نمونەھێنایەوە دەربارەی یاسای شوێنی کارکردنەکان کە ئافرەتانی ژاپۆنی ناچار دەکات کە پاژنەی بەزر لە پێی بکەن، وە بەکارھێنانی چاویلگەیان لێ قەدەغەکەکراوە چونکە ئەمە "ڕویەکی سارد" بە کڕیارەکان نیشاندەدات. "ئافرەتە گەنجەکان کە لە  تەمەنی بیست ساڵیدان ئازادترن لەوەی کە ئێمە قسەیان لەبارەوە بکەین،" ئەو وتی،
ھەرچەندە ئەو خەمی ئەوەیەتی  کە ھێشتا ڕێگایەکی درێژی لە پێشە تاوەکو پێی بگات. من ئاگاداری ئەوەم کە ئافرەتانی تەمەن چڵ لە بارێکی دڵنیای دان، وەکو من، ھێرشیان ناکرێتە سەر بەڵام ژنانی بیست ساڵ ھێرشیان دەکرێتەسەر. وانەکە ئەوەیە کە پیاوان بەئاسانی دەستبەرداری مافە تایبەتیەکانیان نابن. ئەوان مێشکیان  شۆردراوەتەوە: بەھێز بە، مەگری. بەڵام ھەمووان پیر دەبن و وە تێدەگەن کەلاوازبووون چیە.
ئێمە گەشتوین بەو خاڵەی کە ھەموو ئەو شتە کۆنانە پێویستە پرسیاری لە بارەوە بکرێت.

ڕۆمانی Breast and Egg  لەلایەن "سام بیت"  و "دەڤید بۆید" وەڕگێڕدرواە،  وە لایەن "پیکادۆر"  بڵاوکراوەتەوە لە ٢٠ مانگی ئاب.

لە ئینگلیزییەوە: یوسڕا موحەممەد سولەیمان
سەرچاوە. گاردیان


ڕیکلام