یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ڕایگەیاند هه‌موو هه‌وڵ و تواناكانیان دەخەنەگەڕ بۆ ده‌رچوون له‌م قه‌یرانه دژواره و له‌و پێناوه‌دا هه‌موو رێ وشوێن و میكانیزمێكی پێویست ده‌گرێته به‌ر له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و جه‌ماوه‌ر به گشتی.
ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان کۆبوەوە و ڕایگەیاند حكومه‌ت زۆر بێ باك و خه‌م سارده و هیچ رێگا چاره‌یه‌كی جدی ناگرێته به‌ر بۆ ده‌رچوون له‌م قه‌یرانه ترسناكه،ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی نه‌بوونی ئیراده‌ی راسته‌قینه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و شكستی سیسته‌می حوكمڕانیه له‌م هه‌رێمه‌دا .
ڕاشیگەیاندوە ئێمه له یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به پێویستی ده‌زانین هه‌رچی زووتره حكومه‌تی هه‌رێم هه‌موو هه‌وڵه‌كانی بخاته گه‌ڕ بۆ رێكخستنه‌وه‌ی داهاتی ناوخۆی هه‌رێم و رێككه‌وتنی ته‌واو له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق له پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی بودجه‌ی پێویست بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه خۆران به شێوه‌یه‌كی مانگانه به‌بێ هیچ جۆره لێ بڕین و دواخستنێك .
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا كه یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان هه‌موو هه‌وڵ و تواناكانی بخاته كار بۆ ده‌رچوون له‌م قه‌یرانه دژواره و له‌و پێناوه‌دا هه‌موو رێ وشوێن و میكانیزمێكی پێویست ده‌گرێته به‌ر له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و جه‌ماوه‌ر به گشتی .