شێوەزارەکان

  2020-12-02  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دێنیس فۆرمان / وەرگێرانی تێکست: گەیلان بابانی

دایکم وەکو تفەنگێک
شێوەزارەکەی دەپاراست،
بە ھەردوو دەستە باشەکانی.
زمانی ،بۆکسی ئاسنین بوو
لە نێوان لێوەکانی دەردەچێت
لێوی، پێکەناویە و دەنگی باییە.
ئەو بە تێکەڵەیەکی ئیسپانی و ئینگلیزی 
قسە دەکات،
دژ بەیەکتری و تێکەڵیان دەکات،
بە خێرای ئاگر
نابێت بڵێت بێ دەنگ بە،
دایکم بێ دەنگی ناناسێت،
قەبارەی دەنگی دایکم بۆ ھەموو شتێک دەگونجێت
و واباشترە پێی نەگوترێت بێ دەنگ بە،
ئەو چەندین ساڵ چاوەڕوان بوو
بۆ گەیشتنی دەنگی
بۆ ئەوەی تێبگات کە لە ماڵ بمێنێتەوە.
ئینگلیزی لەسەر زمانی تێکەڵەیە
"ستراوبەری" دەبێتە"ەە-ستراوبەددی"
و "کوکی" دەبێتە"ەە-کۆکی"
وە کیچن ، کی چەین، و چیکن 
ھەموویان چونیەکن
دایکم ناڵێت "بەڵێ"
ئەو دەڵێت،"ئە ھا"
و لەناکاو ئاسمانی لێوی 
دەبێتە گۆرانیەکی ھێکتەر لاڤۆ.
زمانی ناتوانێت تەخت بێت بەتەواوی
بۆ زمانی ئینگلیزی،
ئەوە زۆرترین بەرکەوتنی ھەبوو
زۆرترین ئێسک
زۆرترین تەپڵی کۆنگا
زۆرترین کواترۆ
بۆ دووھەنگاو
زۆرترین کلیلی پیانۆی
وەرگرتووە نێوان ددانەکانی،
ئەوە زۆرترین کڵاڤی 
وەرگرتووە
زۆرترین چەپڵە
بۆ ئارام بوون، زۆرترین سەلسا
منداڵێکی نیگەران چاوەڕێیە
لە قوڕ ھەوریر درووست بکات
ئینگلیزی نەرمترە لەوەی
بتوانێت ناخی دایکم دەرببڕێت.
لە گفتوگۆدا، وشەکانی گونجاوە بۆ
بۆ ئەو ژنانەی کە زیاتر لە دەستیان نییە
ھەندێک کات، دەستەکان تەنھا شتی ئێمەن
شێوەزار وەبیرھێنانەوەیە کە تا ئێستا ئێمە
میوزیکی بۆمبا، پێلناین
تۆ دەڵێیت "وێپا"
و نەناسراوێک بکەیتە برات
تۆ دەڵێیت "دالی"
و جەنجاڵیەک بکەیتە خێزانێکی کۆکراوە.
زمانی دایکم بروسکەیەکە بۆ دایکی
ڕازاندراوەتەوە بە کێڵگەیەکی بۆق
ھەرچەندە لێوەکانی کەمێک دەتوانێت
وەکو ئینگلیزی بێت،
قیبلەنمایەکی شێوەزارەکەی جێگیرە
ھەمیشە ئاڕاستەی دەکات
بەرەو ماڵەوە.


بۆ بینی تێکسەتەکە و گوێ گرتن لە شاعیر کلیک لە سەر ئەم بەستەرە بکە:


ڕیکلام