میدیا بێگەرد: سەرسامم بە کاراکتەرەکانی (لێدی ماکبیس)ی شێکسپیر و میدیای (یۆربیدس)

  2020-12-05  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
میدیا ڕەیٔوف بێگەد شانۆکارێکی دیاری کوردە و لە منداڵییەوە کاری نواندنی کردووە و پاشان بۆ خوێندنی شانۆ چۆتە بەغدا، لەوێ لەگەڵ چەندین دەرھێنەری بەناوبانگی عێراقی بە زمانی عەرەبی نواندنی کردووە، بە گەڕانەوەی بۆ کوردستانیش جگە لەوەی مامۆستای پەیمانگای ھونەرەجوانەکان بووە، ھاوکات وەک یٔاکتەر بەشداری چەندین کاری شانۆیی کردووە و چەندجارێکیش کاری دەرھێنانی کردووە، دواتر ڕوویکردۆتە وڵاتی سوریا و لەوێ وەک یٔاکتەر لە شانۆ و درامادا کاری کردووە.

لە ساڵی ٢٠٠٠ ڕوویکردۆتە وڵاتی دانیمارک، لەوێش لە چەندین شانۆدا بە زمانی دانیماری وەک نووسەری شانۆ و دەرھێنەر و یٔاکتەر کاری کردووە، ھەر لە وڵاتی دانیمارک لە فیلمێک و زنجیرەیەکی تەلەفزیۆنیدا بەشداری کردووە. یٔێستا خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە (لە زانستی شانۆ و پێڕفۆڕمانس)دا لە زانکۆی کۆپنھاگن لە نێوان کوردستان و دانیمارکدا بەردەوامە لە کاری ھونەری.

ژیان: یٔەو یٔاستەنگانە چیبوون لە نێوان ھەر دوو یٔەزموونی شانۆیی تۆ (کوردستان - یٔەوروپا)دا ھاتنە ڕێگەت؟

میدیا بێگەرد: یٔاستەنگەکان زۆرن، بەڵام جیاوازن لە بەراوردکردندا بۆ نمونە  شانۆ پێش ھەموو شتێک تێگەیشتنە لە کۆمەڵگە، کلتور، زمان و چۆنێتی ڕۆژانە و ژیان کردن و ھتد.. یٔەمانە ھەموی کات و لێکدانەوەی وردی دەوێت. من تا نەگەیشتمە یٔەوروپا نەمدەزانی  شکسبیر بۆ کەسایەتی ھاملێتی بە دانمارکی و، یٔۆتێلۆی بە عەرەب داناوە، بۆ ھەندێک کردارو پەرچەکردار لێرە جیاوازن لەگەڵ یٔەوەی خۆماندا و دەیان و سەدان بەرکەوتەی ڕۆژانەی تریش، یٔەمە لە قۆنا‌غی سەرەتادا، بەڵام دوای یٔەوە کە دێیتە سەر پراکتیک وکارکردن ھەموو پێداویستێکانت بۆ جێبەچێ دەکرێت لە بوارە ھونەرییەکەدا و ھەروەھا ھۆڵەکانیش تەکنیکی باشیان تێدایە. بێگومان من لێرەدا باس لە نمایشی جدی کەسە بە یٔەزمونەکان دەکەم. 
لەکوردستان لەبەر یٔەوەی زمانی خۆتە و کلتوری خۆتە لەوانەیە پێویستت بەو ھەموو ساڵە نەبێت کە تۆ تەرخانی یٔەکەیت بۆ تێگەیشتن لە کۆمەڵگەکەت، بەڵام لە قۆناغی پراکتیکدا یٔێمە کێشەی ھۆڵ و تەکنیک و پێداویستیەکانی شانۆمان ھەیە، تا یٔێستا لایەنە پەیوەندیدارەکان بە شێوەیەکی جدی کاریان لەسەر یٔەوە نەکردوە.

ژیان: شانۆی مایسترۆتان لە دۆخی کۆرۆنادا نمایش کرد، یٔەوە لە کاتێکدا کەمترین ھونەرمەند یٔامادەیی یٔەوەیان ھەیە لە دۆخێکی وەھادا کاری شانۆیی بکەن، یٔەم نمایشەت چۆن کرد؟ یٔەو نایٔامادەییەی ھونەرمەندان چۆن دەبینیت؟

میدیا بێگەرد: من بۆ خۆم حەز بە ھیچ فشارێک ناکەم بکرێتە سەر ھونەرمەند بە تایبەت یٔەگەر بابەتەکە پەیوەندی بە تەندروستیەوە ھەبێت وەک یٔێستا کە کێشەی کۆرۆنا ھەموو جیھانی گرتۆتەوە. بەڵام لەگەڵ یٔەوەشدام کە ھونەرمەند یٔەبێ ڕێگاو چارەسەری تر بدۆزێتەوە بۆ دانەبڕان لە ھونەرەکەی. یٔێستاش بە ھۆی پێشکەوتنی تەکنۆلۆجیاوە سەدان شێوازی جیاواز ھەیە دەبێ ھونەرمەند سودیان لێ وەربگرێت. من خۆم یٔەم ماوەیە لە سێ کاری تردا بەشدار بوم وەک فلمێکی کورت بە ناوی "تەنیایی" و دوو کاری دیجتاڵ یٔارت لەگەڵ ھونەرمەند نیگار حەسیب قەرەداغی لەسەر بابەتی ماسک و ھەروەھا لەگەڵ ھونەرمەندان ڕێبوار سەعید، فرمێسک مستەفا و نەزەند بەگیخانی شاعیر، پرۆژەی فلمێکمان کرد ھەر یەکەو لە وڵاتێکەوە بە تابلۆو شیعرو نواندن کە باسی لە توندو تیژی دەکرد دژی ژنان لەم ماوەی کۆرۆنایەدا کەڕیژەی بەرەو زیاد بوون دەڕۆیشت. یٔەمەش یەکێک بوو لە شێوازە تازەکان بۆ یٔەوەی بیسەلمێنین کە ھونەر دەبێ بەردەوام بێت و وجودی ھەبێت.
 
ژیان: یٔەوەندەی یٔاگاداری شانۆی کوردی بیت پێت وایە لە یٔێستادا شانۆ باشتر تایبەتمەندییە ھونەریی و تەکنیکییەکانی خۆی وەرگرتووە یاخود لە ڕابردووا باشتربووە و یٔێستا شێواوە؟

میدیا بێگەرد: لەم چەند ساڵەی دواییدا کە بەردەوام دەھاتمەوەو ھەروەھا یٔەو کاتەی لیژنەی دادوەر بووم لە ڤێستیڤاڵی دەقی شانۆی کوردیدا، دەتوانم بەپێی یٔەو نمایشانەی کە بینیومە بڵێم ھەندێک  نمایشی جدیم بینیوەو ھەندێکیش دور بوون لە نمایشی کاریگەرو جدی، ھەر وەک لە ڕابردوشدا یٔەمانە وجودیان ھەبوو. واتە ھیچ تایبەتمەنیەک نیە لە ڕابردوو یٔێستادا، لای من یٔەمانە ھەموی یٔەزموونن و دەبێت بکرێت.

ژیان: چۆن خۆت بۆ ڕۆڵەکانت یٔامادە دەکەیت؟ چین یٔەو شتانەی لە یٔەزموونی تایبەتی خۆتەوە پێیان گەیشتوویت بۆ یٔەوەی یٔاکتەر مامەڵەیەکی ھونەری لەگەڵ کاراکتەر بکات؟

میدیا بێگەرد:  من بۆ خۆم لەسەرەتای خۆ یٔامادە کردنەوە بۆ ڕۆڵەکەم و تەنانەت رٶژانی نمایشیش بەردەوامم لە دۆزینەوەی کارەکتەرەکە، ھەر بۆیە نمایش کۆتایی ڕۆڵەکە نیە لام. واتە لە یەکەم ڕۆژی پرۆڤەو خوێندنەوەی دەقەوە لە شەڕێکی بەردەوامدام بۆ نزیک بوونەوە لە کارەکتەر. بێگومان یٔەوەش بە دۆزینەوەی باری دەرونی و فیزیاوی و مامەڵە کردنی کەرەکتەرەکە لەگەڵ دەوربەرو، تەنانەت ھەندێک جار سود لەو کارەکتەرەانەش وەردەگرم کە لە ژیانی رۆژانەدا بەحەقیقی مامەڵەم لەگەڵ کردون و ھەوڵدەدەم لەیەکتریان نزیک بکەمەوە. 

ژیان: دیوارێک ھەیە لە نێوان نەوەی پێشووی شانۆ و نەوەی یٔێستا، کە زۆرجار دەبێتە ھۆی کوشتنی داھێنان و ڕێگە نادات لە یٔەنجامی بەریەککەوتنی نەوە جیاوازەکان داھێنان بێتە یٔاراوە، تۆ چۆن دەروانیتە یٔەو دیوارە؟ یٔەی تێڕوانینت بۆ یەکگرتنی نەوە جیاوازەکان لە شانۆدا چۆنە؟

میدیا بێگەرد: گرنگترین شت دیالۆگە، کە دیالۆگ نەبوو یٔەو دیوارە دروست دەبێت کە یٔێستا وجودی ھەیە، تێکەڵاو بونی نەوەکان زۆر گرنگە بۆ داھێنان و سنورەکان دەشکێنێت. یٔەگەر دیالۆگ نەبێت تێنەگەیشتن ودابڕان دروست یٔەبێت لەیەکتر. من خۆم زۆرجار دەستپێشکەریم کردوە لەوەدا، زۆر جار بە تەلەفۆن یاخود دانیشتن و گفتوگۆ کردن وپەیوەندی لەگەڵ نەوە تازەکاندا یٔەو سنورەم شکاندوە. ھەمیشەش پێم خۆشبووە نزیک بم لێیانەوەو یٔیشیان لەگەڵ بکەم، چونکە یٔەوانن کە ھەمیشە وزەی تازەم پێدەبەخشن و یٔایدیای تازەم دەدەنێ کە بۆ یٔەم سەردەمە دەشێت. دەبێ ھەمیشە نزیک بینەوە لە سەردەمی تازەو دانەبڕێین لەو سەردەمەی تێیدا دەژین، یٔەوەش بەوە دەکرێت کە یەکگرتن و تێکەلاویەک ھەبێت لە نەوەکاندا یٔەگینا دابڕانیش دروست دەبێت لە نێوان خۆت و یٔەو سەردەمەی کە تیایدا دەژیت. 

ژیان: تاکوچەند بڕوات بە بینینی ڕۆڵی جیاوازە لە شانۆدا؟ مەبەستمە بڵێم بینینی ڕۆڵی نزیک لە یەکتر لە کارێک بۆ کارێکیتر زیان بە توانا و لێھاتوویی یٔاکتەر ناگەێنێت؟

میدیا بێگەرد: ھەمیشە بروام بە ڕۆڵی جیاواز ھەیەو حەزم بەوە نەکردوە ڕۆڵێک دوبارە بکەمەوە، ھەموو یٔەو ڕۆڵانەی بینیومە جیاواز بون وتەنانەت حەز بەڕۆڵی یٔاسان ناکەم، ھەمیشە بەدوای یٔەو ڕۆڵانەدا گەڕاوم کە کێشەو گرێی زۆریان ھەبوە، واتە یٔاسان نەبون. لێکچونی ڕۆڵەکان زەرەر بە داھێنانی یٔەکتەر دەگەیەنێت و فێری تەمەڵی دەکات. 

ژیان: لە کاراکتەرە ژنەکانی نێو جیھانی شانۆنامە بە کامیان سەرسامیت و حەز دەکەیت ڕۆژێک بەرجەستەی بکەیت؟

میدیا بێگەرد: یٔەو کارەکتەرانەی کە سەرسامم پێیان و حەز بەکەم ڕۆڵیان تێدا بگێڕم، بۆ نمونە ڕۆڵی لێدی ماکبسی شەکسبیر، یان میدیای یوربیدس. 

ژیان: پڕۆژەی نوێت لە شانۆدا چییە؟ یٔەمجارە لە چ جۆرێکی شانۆدا یٔاکتین دەکەیت؟

میدیا بێگەرد: پرۆژەی پێرفۆمانسێکم ھەیە کە کاتی ھات باسی دەکەم.


ڕیکلام