کۆبوونەوەی بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ شاندی ژووری بازرگانیی پارێزگای هەڵەبجە
فۆتۆ: نوسینگەی سەرۆک کۆماری عێراق
سەرۆک کۆماری عێراق رایگەیاند، کاری هەرە بەپەلە و لەپێشینە بۆ چارەسەری کێشەی مووچە و بژێوی خەڵک، کۆتاییهێنانە بەم نەهامەتیانەی ئێستای هاوڵاتیان لە رێگای گێڕانەوەی داهات بۆ خزمه‌تی خەڵک و رێگریکردن لە زیادەڕۆیی بۆ سەر سامانی گشتی و ئه‌نجامدانی چاکسازی راسته‌قینه له داهات و خه‌رجی.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٦ی١٢ی٢٠٢٠، د. بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە شاندی ژووری بازرگانیی پارێزگای ھەڵەبجە.
لە سه‌ردانه‌کەدا سه‌رۆکی ژووری بازرگانیی ھەڵەبجە چه‌ند داواکارییەکی شاره‌که‌ی خستە بەردەم سەرۆک کۆماری عێراق.
له‌به‌رامبه‌ردا بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق رایگەیاند، "پشتیوانیی خەڵکی ھەڵەبجەی ئازیز دەکەین و بەدواداچوون بۆ داخوازییه‌کانیان ده‌کەین"، روونیشیکرده‌وه بۆ دابینکردنی ماف و داواکارییەکانی شارەکە له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان لەھەوڵدا ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تێکی شایسته‌ی خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه بکرێت و ئاوڕ له داواکاری و خواسته‌کانیان بدرێته‌وه.
راشیگەیاند، بۆ چاره‌سه‌ری ریشه‌یی قه‌یرانی بژێوی هاوڵاتیان و مووچه‌خۆران پێویستە سه‌رجه‌م داهاته‌کان بچنه‌وه خەزێنەی دەوڵەت بەئامانجی خزمەتی خەڵک و دەستەبەرکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و کۆتاییهێنان به قه‌یرانه‌کان.
هەر لە دیدارەکەدا بەرھەم ساڵح جەختیکردەوە که کاری ھەرە بەپەلە و لەپێشینە بۆ چارەسەری کێشەی مووچە و بژێوی خەڵک کۆتاییهێنانە بەم نەهامەتیانەی ئێستای هاوڵاتیان لە رێگای گێڕانەوەی داهات بۆ خزمه‌تی خەڵک و رێگریکردن لە زیادەڕۆیی بۆ سەر سامانی گشتی و ئه‌نجامدانی چاکسازی راسته‌قینه له داهات و خه‌رجی، بەئامانجی دەستەبەرکردنی توانای دەوڵەت لە فەراھەمکردنی ماف و شایستە داراییەکانی تەواوی ھاونیشتیما‌نیان بەبێ جیاوازی و لە رێگای پابەندبوون بە دەستوورەوە.