گروپی سولی ئۆن پڕۆژەی ٢ نمایش دەکات

  2020-12-07  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بە لەبەرچاوگرتنی ڕێکارە تەندروستییەکان

بەرواری ٨ی ١٢ و ڕۆژانی دوایی کاتژمێر ٦ی ئێوارە لە گەلەری زاڵگە کە دەکەوێتە ناو کارگەی کولتوور(کارگەی جگەرەی کۆنی سلێمانی)ەوە گروپی سولی ئڕۆژەی ٢ نمایش دەکات، ئەم پڕۆژەیە لەلایەن (ئازەر عوسمان)ەوە ڕێکخراوە و ھەریەک لە (ڕێباز مۆتابچی و ئارام حەسەن)ەوە ئەنجامی دەدەن، ھاوکات (ھۆشەنگ بەھجەت) بەڕێوەبەری پڕۆژەکەیە، تایبەت بە (تۆڕی ھەواڵی ژیان) ئازەر عوسمان ڕێکخەری پڕۆژەکە وتی: ئەم پڕۆژەیە نوێترین کاری گروپی سولی ئۆنە، پاش ئەوەی کە پلانی گەلەری زاڵگەمان دانا، واتە یەکەم پڕژەمانە لەگەڵ ڕاگەیاندن و دەستبەکاربوونی گەلەرییەکە، ناوی پڕۆژەکەش لەوەوە سەرچاوە دەگرێت کە زاڵگە لە دوو نھۆم پێکھاتووە، ھەروەھا دوو ھونەرمەندیش کارەکەمان نمایش دەکەن، ھەردووکیشیان دوو کاری ئەزموونگەریی نمایش دەکەن، بە تەکنیک و شێوازی میدیای نوێ پێشکەش دەکرێن.

جێگەی ئاماژەیە وەک لە کەتەلۆکی پڕۆژەکەشدا ھاتووە: زاڵگە گەلەرییەکی ئەندازە بچووکی دوو نھۆمی سەر بە کۆمەڵەی گەلەرییەکانی ناو کارگەی کولتوور (کارگەی جگەرەی کۆنی سلێمانی)یە، پێگەی گەلەرییەکە ئەکەوێتە بەشی خوارەوەی کارگە، ئەم گەلەرییە پێشتر شوێنی تایبەت بووە بە ئێشکگرتن لە پێناو پاراستنی کارگە، ھەڵبژاردنی وشەی (زاڵگە) بۆ ئەم جێگەیە وەک بیناسازییەکەی مەبەستی نەگۆڕانی کارەکتەری جێگاکەیە، کە جێگای پاسەوان بووە و بە کوردی زاڵگەی پێدەگوترێت واتە جێگەی زاڵبوون بەسەر دەوروبەر.
ھەروەھا ئەم گەلەرییە پێکدێت لە
دیجیتاڵ : ئەنیمەیشن، ئیلوسترەیشن، سێ دووری، دوو دووری، کارتوون کۆمیک
وێنەکێشان، پەیکەر، سیرامیک
دیزاین، گرافیک
پرۆژە و کاری ئینستەلەیشن، ڤیدیۆ ئاڕت، پێرفۆرمانس، ڤیدیۆ ئینستەلەیشن، ھتد
فۆتۆگرافی
ڕێکخستنی وۆرکشۆپ و سیمینار
ئامادەکاری و بنیاتنانی پرۆژە
کردنەوەی خول و ڕاھێنان
ئیڤێنت و بیری داھێنەرانە


ڕیکلام