وتەبێژی حکومەتی عێراق: کازمی داوایکردووە دانوستانەکانی هەرێم و بەغدا لەسەر موچە دەستپێبکاتەوە

  2020-12-08  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
حەسەن کازم وەزیری ڕۆشنبیری و وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، کازمی داوایکردووە گەڕێکی تری دانوستانەکانی نێوان هەرێم و بەغدا سەبارەت بە موچە دەستپێبکاتەوە.

لە گۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا وتەبێژی حکومەتی عێراق ئاماژی بەوەشکرد، هێزە سیاسییەکان پشتیوانی خۆیان بۆ حکومەت دووپاتکردووەتەوە سەبارەت بە بودجە و جەختیشیکردەوە لە ئاشتیانەی ڕێرەوی خۆپیشاندانەکانی هەرێمی کوردستان و سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان و پاراستنی دامودەزگا گشتی و تایبەتەکان.

ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەتی هەرێم رەزامەند بووە لەسەر یاسای قەرز و مستەفا کازمی داوایکردووە، گەڕێگی تری دانوستانەکانی تایبەت بە موچە لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەستپێبکرێتەوە.

روونیشیکردەوە، حکومەت سورە لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لە کاتی خۆیدا و ئامانجیش لە گفتوگۆی نیشتیمانی، دروستکردنی کەشێکی ئەرێنییە سەبارەت بە هەڵبژاردنەکان.

ئەو ڕاگەیەندراوەی وتەبێژی کازمی لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق و سەرکردەی قەوارە سیاسییەکانی عێراق لە کۆبوونەوەیەکدا پشتیوانی خۆیان بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان دەربڕی.

 



ڕیکلام