لاهور شێخ جەنگی لەگەڵ رەوتی سەدر کۆبۆوە و داوایکرد ڕۆڵ ببینن لە چارەسەرکردنی پرسی بەشە بودجەی هەرێم

  2020-12-08  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ نەسار ڕوبەیعی سەرۆکی دەستەی رەوتی سەدر و ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی قەوارەی سائرون گفتوگۆیانکردووە لەسەر دۆخی سیاسی هەرێم و پرسی بەشە بودجەی هەرێم لە بودجەی فیدراڵی ساڵی ٢٠٢١.

هاوسەرۆکی یەکێتی ئاماژەی بەوەشکرد، لە دیدار و کۆبوونەوەکاندا گفتوگۆ کراوەسەبارەت بە چارەسەرکردنی ئاستەنگەکان کە بوونەتە بەربەست لەبەردەم تێپەڕاندنی قەیرانەکان.

جەختیشیکردەوە، بۆچوون و تێڕوازنینی خۆیان لەسەر کۆی پرسەکان خستووەتە ڕوو، هاوکات سوپاسی هەڵوێست و پشتیوانیە بەردەوامەکانی  ڕەوتی سەدریانکردووە، کە وەک هێزێکی سیاسی کاریگەر لەسەر نەخشەی سیاسی رۆڵ و پێگەی خۆیان هەیەو بە دیدێکی نیشتیمانیانەیانە بەشداربوون لە پرسە گرنگەکاندا.

ئاماژەی بەوەشکردووە "جەختمانکردەوە لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندیەکانمان و کارکردنی پێکەوەیی و هاوبەش بۆ داهاتوو. داوامان لێکردن کە لە رێگەی کوتلەکەیانەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و رۆڵی خۆیان ببینن لە چارەسەرکردنی پرسی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان تا چیتر میللەتەکەمان نەبێتە قوربانی ململانێ سیاسیەکان.

ئاماژەی بەوەشکراوە، هەردوولا هاورابوون لەسەر بەردەوامی هەوڵەکان بۆ تێپەراندنی قۆناغەکە و پابەندبونی حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ بە رێککەوتنەکانی نیوانیان.



ڕیکلام