لە سلێمانی نزیكەی 21 كیلۆ ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا

  2020-12-09  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوەبەری نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی سلێمانی رایگەیاند، لە ئۆپراسیۆنێكی هێزەكانیان توانیویانە دەستبەسەر نزیكەی 21 كیلۆ ماددەی هۆشبەردا بگرن كە لە هەوڵدابوون بۆ دەرەوەی سلێمانی رەوانەی بكەن.

پشتیوان بەهادین، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بەشی لێكۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانی توانی لە ئۆپراسیۆنێكدا دەستبەسەر زیاتر لە 20 كیلۆ ماددەی هۆشبەردا بگرن كە لە كەرەسەتەی ئۆتۆمبێلدا شاردبوویانەوە و لە هەوڵدابوون بەرەو دەرەوەی سلێمانی بەرن. 

ئەوەشی روونكردەوە: لەگەڵ ئەو ماددە هۆشبەرەدا بڕێك حەب دەستی بەسەرداگیراوە كە بۆ دروستكردنی ماددەی هۆشبەر بەکاردەهێندرێت، ئەوان چەند كەسێك بوون كە بەهۆی رێڕەوی لێكۆڵینەوەكان ناتوانین ژمارەیان ئاشكرا بكەین، بەڵام لە هەردوو رەگەز لە نێویاندا بوون. 

ماددەكە هێرۆین بووە، بەڕێوەبەری نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان ئەوەشی وت: ئەو ئۆپراسیۆنە لە درەنگانی شەودا ئەنجامدراوە و لە هەوڵدابوون بەرەو دەرەوەی هەرێمی كوردستان رەوانەی بكەن، ئەو كەسانەی لە رەگەزی مێ دەستگیردەكرێن بە مەبەستی ئاسانكاریە بۆ ئیشەكانی خۆیان وەك بازرگانی ئافرەت زۆر كەمن. 








ڕیکلام