چیرۆکی دیوار

  2020-12-09  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
چیرۆکی دیوار، یەکێکە لەو پێنج چیرۆکەی کۆمەڵەچیرۆکی دیواری ژان پۆل سارتەر کە لە ساڵی ١٩٣٩ دا بڵاوبووەتەوە و یەکێکی دیکەیە لە بەرھەمە جوانەکانی سارتەر.

ئەم چیرۆکە، ھاوشێوەی بەرھەمەکانی دیکەی نووسەر، دەچێتە چوارچێوەی فەلسەفەی بوونگەراییەوە. یەکێکە لەو چیرۆکانەی کە دەنگدانەوەی زۆری لە ناوەندی فەلسەفی و یٔەدەبیی یٔەوکاتەی فەڕەنسادا ھەبووە.

یٔەم بەرھەمە یٔەدەبییەی سارتەر، چیرۆکی سێ شۆڕشگێڕی بەندکراو دەگێڕێتەوە کە لە شەڕی ناوخۆی یٔیسپانیادا لەسەر دەستی لایەنگرانی فرانکۆوە دەستگیرکراون و لە ژێرزەمینی نەخۆشخانەیەکدا زیندانیکراون. 

سارتەر لە چیرۆکەکەدا دەروونی سێ کەسمان نیشاندەدات کە سزای مردنیان بۆ دەرچووە و چاوەڕێی جێبەجێکردنی دەکەن. ھەڵبەتە سارتەر لە شانۆنامەی (مردووە بێ کفن و دفنەکان)*یشدا کارەکتەری ھاوشێوەمان نیشاندەدات، بەڵام بە یٔاشکرایی دەتوانین پەی بە توانای سارتەر ببەین لە ناسینەوەی دەروونەکاندا، چونکە لەم کارەکتەرانەوە چەندین دیدی جیاوازمان بۆ مردن نیشاندەدات.

باسێکی دیکەی گرنگی فەلسەفی کە لە چیرۆکی دیواردا بەریدەکەوین، یٔەوەیە یٔاخۆ مرۆڤ خۆی چارەنووسی خۆی دەنووسێتەوە، یاخود ڕێککەوت دەستێکی باڵای لە نووسینیدا ھەیە؟ یٔەم پرسیارە، لە گرنگترین پرسیارەکانی فەلسەفەی بوونگەراییە و بۆ ماوەی دەیان ساڵ جێی مشتومڕی بیرمەند و یٔەدیبانی وەکو یٔالبێر کامیو، ژان پۆل سارتەر، سیمۆن دو بۆڤوار، مارتن ھایدیگەر و چەندانی دیکە بووە. لەوانەیە یٔەم چیرۆکەی سارتەر لە ڕووی ھونەرییەوە چیرۆکێکی باڵا نەبێ، بەڵام بە دڵنیاییەوە لە ڕووی فەلسەفییەوە باڵایە.

تا ھەنووکە، چەندین وەرگێڕ دیواریان کردووەتە کوردی و چەندجارێک چاپ و بڵاو کراوەتەوە. 

* بە فەڕەنسی : Morts sans sépulture.

یٔەم شانۆنامەیە لەلایەن وەلید عومەرەوە وەرگێڕدراوە و لە ساڵی ٢٠١٣ لە دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم چاپکراوە و بڵاوکراوەتەوە.


ڕیکلام