کاتێک سینەماکارە فەڕەنسیەکان لە ساڵى 1968 ڤیستیڤاڵی "کان"یان ڕاگرت / بەشی دووەم: ڕیچارد ، ت ، کیڵی / وەرگێڕانى: بەرزان
لەلایەکی ترەوە فرانس ترۆفۆ پشتگیری سەرکەوتنی هەڵمەتەکەی سینەماکارانی دەکرد ، یەک ئامانجی هەبوو ئەویش راگرتنی ڤیستیڤاڵەکە بوو ، بیرۆکەیەک هاتە پێشەوە بۆ ڕاگرتنی ڤیستیڤاڵەکە بەشێوازی پێشنیار کۆبونەوەی لەسەرکرا لەلایەن ڕێکخراوێکەوە کەلەکاتی ڕووداوەکاندا دروستبوو بەناوی "خاوەندارێتی گشتی سینەمای فەڕەنسی ”.
ئەو ڕێکخراوە وەکو ئاماژەیەک بوو بۆ “خاوەندارێتی گشتی ”
کە لەکاتی شۆڕشی فەڕەنسیدا لەساڵی 1789 دروستبوە ، ڕێکخراوەکە شۆڕشەی ساڵی 1968 دوو مانای هەبوو ، لەلایەکەوە بەژداربوانی شۆڕشی 68 خۆیان بخەنە جێی شۆڕشێکی پێشکەوتوی مێژوویی ، لەلایەکەی ترەوە ئەو جوڵەیە وەکو دان پێدانەنانی نموونەی بۆرجوازی بوو کەپێشڕەوی دەکردن ، "کۆمەڵەی خاوەندارێتی گشتی سینەمای فەڕەنسی" پێکهاتبوو لە هەزار فێرخوازی سینەمایی و ، ژمارەیەک ئەندامانی سەندیکای سینەمایی و سەندیکاکانی دەرهێنەران و ڕەخنەگران و نواندنکاران ، کۆبوونەوەی ئاساییان بۆماوەی دوو هەفتە لەپەیمانگای سینەمایی فەڕەنسی لە شەقامی فۆگیرار ئەنجامدا .
ئامانجیان گۆڕانکاری ڕیشەیی بوو لە ناوەندەکانی سینەمای فەڕەنسی ، هەموو ئەوانەی کاریان دەکرد دەستیانکرد بە مانگرتنی گشتی لەبەشەکانی بیستن و بینین ، لەهەمووی گرنگتر داوای راگرتنی ڤیستیڤاڵی کان"یان دەکرد، بەرپرسی ئەوکارانە فرانسوا ترۆفۆ و هاوڕێ کۆمۆنیستەکانی بوو لەڕیڤیێرا ، هەوڵیان بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانجە دەدا،
لەبەرەبەیانی شەممە 18ی مایۆی ، ترۆفۆ ڕۆیشت بۆ کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لەهۆڵی جان کۆکتۆ ، ناوەڕۆکی کۆنگرەکە پێکهاتبوو لەشاندێک بۆ داکۆکیکردن لە سینەماکاران ، گۆداردیش لەوێ ئامادەبوو ، کلۆد لیلۆش"یش کە بە بەلەمە تایبەتەکەی هاتبوو بۆ ڤیستیڤاڵەکە ئامادەبوو ، وەهەروەها لویس مال و میلۆش فۆرمانیش ئامادەبوون ، میلۆش بەیانێکی پێشکەش بە “خاوەندارێتی گشتی سینەمای فەڕەنسی" کرد ، بانگەشەی ڕەخنەگر و دەرهێنەرانی دەکرد بۆ ڕاگرتنی ڤیستیڤاڵی کان ، لەنێو گەڕەلاوژە و چەپلەی ئامادەبواندا میلۆش فۆرمان ڕایگەریاند فیلمەکەی خۆی “The Firemen's Ball” لەکێبڕکێی ڤیستیڤاڵەکە دەکشێنێتەوە .
پاش ئەوەی میلۆش فۆرمان ستەیجەکەی بەجێهێشت
ڕۆمان پۆلانسکی جێگەکەی گرتەوە و درێژەی بەکۆنگرەکە دا و ڕویکردە گۆدارد و ووتی : هەموو ئەوانەی ووتی ، منی گەڕاندەوە ڕابردوو کاتێک لەپۆڵەندا بووم لە سەردەمی ستالین ...
وەکو جۆرێک لەگاڵتەکردن پۆلانسکی لەلێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان ووتی : ترۆفۆ و لیلۆش و گۆدارد چەند منداڵێکن ڕۆڵی شۆڕگێڕان دەبینن ، ئاماژەی بەوەشکرد من وەکو جۆرێک بۆ پشتگیری لەفێرخوازان پاشەکشە دەکەم و بەدڵ پشتگیریان دەکەم ، وە بەهیچ شێوەیەک ڕازینیم شرۆڤەکاری بۆ بڕیارەکەم بکرێت کەپاشەکشەم لە ڤیستیڤاڵی کان کردوە .
وەهەروەها پەشێوی نمایشکردنی فیلمی Peppermint Frappeی دەرهێنەر کارلۆس ساورا"ی ڕاگرت .
ڕۆژێک پاش ئەو ڕوداوانە و ڕۆژی دواتریش بووە ئەڵقەیەکی بەردەوام لە گفتوگۆ و ڕوبەڕوبونەوەی ئامادەبوانی نێو هۆڵی جان کۆکتۆ ، بەردەوام دووبارو دەبۆیەوە ، گفتوگۆکان پڕبوون لەبانگەواز و گاڵتەوگەپ و ڕسواکردن .
ڕۆڵی لویس مال
وەهەتا لەقۆناغەکانی سەرەتادا ڕوونبوو جیاوازیەکی دەستکرد هەیە لەنێوان ئەوانەی بانگەشەی داخستنی ڤیستیڤاڵەکە دەکەن ، هەندێک دەیانویست بەتەواوی دابخرێت ، هەندێکی تریش داوای ڕێخستنەوەیان دەکرد لەپێناو ئەوەی پەخشکردنی فیلمەکان بەردەوام بێت ، دواجار لەدەرئەنجامدا جیاوازی نێوان ڕادیکاڵەکان و چاکسازەکانی لێکەوتەوە بووە شەڕە دەنوک لەنێو هۆڵەکە ، لەوکاتەدا لویس مال ئەندامی لیژنەی داوەران زۆر مەشغوڵ بوو لەپشتی ستەیجەکە .
پاشان لویس مال ووتی : ئەرکی من ڕازیکردنی لێژنەی داوەرانە بۆ پاشەکشە کردن لەڤیستیڤاڵەکە ، لێژنەکە وایاندەزانی ئەگەر پاشەکشە بکەن ڤیستیڤاڵەکە بەردەوام نابێت ، لەکاتی کۆبوونەوەی لیژنەی داوەراندا ، تێرنس یۆنگ ڕایگەیاند : پەیوەندیەکی تەلەفونی بۆهاتوە لەلایەن سەندیکای فەڕەنساوە ، بەحوکمی ئەوەی تێرنس ئەندامی سەندیکایە بڕیاری ئەو بەمانای بڕیاری سەندیکا هەژمار دەکرێت و مۆنیکا فیتی ڕازیکرد ، لەلایەکی ترەوە ترۆفۆ ڕۆیشت بۆبینینی ڕۆمان پۆلانسکی کاتێک ووتی ئەو دەیهەوێت پاشەکشە بکات بەڵام هەرزوو داوای لێبوردنی کرد و پەشیمان بۆیەوە.