چیرۆک؛ ئەو منداڵەی بەردی دەگرتە باوکی

  2020-12-10  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دانا ئەحمەد

‎دەمبینی بە جووتێک نەعلی شڕەوە بەردی تێدەگرتین، تراکسودەکەی سەر یٔەژنۆکانی شیتاڵ بوو بوون و ملی بلوزە خەتخەتە ڕەش و سپییەکەی بە ھۆی لەبەرکردنی زۆرەوە، تا سەر شانەکانی کشا بوون. ڕقم لە بەردەکانی نەبوو. دەمزانی بەر ھەر شوێنێکی جەستەم بکەوتبا، خەڵتانی خوێنی دەکرد. بەدەم سەیرکردنی توڕەبوونیەوە، بیرم لە چەند کاتژمێرێ پێشتر دەکردەوە. بەیانی کاتێک لە ژێر بەتانیە بۆرە شڕەکەیەوە ھاتە دەر و بە ڕووخسارێکی خەواڵوەوە وتی: کوا ڕۆژانەکەم پێبدە. پێم نەبوو. وتم دوایی.

‎لەسەر یٔەو سفرەی تەنھا چەند پارچە نانێکی تیری تەڕکراو بەرچایی بەیانیم بوو، خێرا پیاڵە چاییەکەم ھەڵدا. بەرەو ژوورەکەی پشتەوە ملم نا، تا جلە پۆلیسییەکانم بپۆشم. ژورێکی تارێک، دیسان کارەبا نەبوو، لایتی مۆبایلەکەم داگیرساند و جلەکانم گۆڕی. بەو تاریکییە، کەمێک لەبەر یٔاوێنەکە ڕاوەستام، بەدەم سەیرکردنی خۆمەوە لە دڵی خۆمدا وتم: باشترە لە تاریکیدا سەیری خۆمان بکەین، یٔەم ژیانە ڕووناکی تێدا نەماوە!

‎شوێنی یٔەرکەکەم پازدە خولەک بە پێ لە مالەوە دوورە. ھیچ ڕۆژێ وەک یٔەم بەیانییە ڕقم لە شەقەمەکان نەبوو. تاقەتی سڵاوکردن و سڵاوسەندنەوەی یٔەو ڕێبوارانەشم نەبوو, کە بەلای یەکدیدا تێدەپەڕین. جریوەی چۆڵەکەکانیش باش نەدەھاتە بەر گوێم. دەمویست بگەڕێمەوە و نەچم. لەبەر خۆمەوە دەمگوت: مرۆڤ کە مافی پێنەدرا، بەجێھێنانی یٔەرک قسەی قۆڕە. ھەر خۆم بە خۆمم دەگوت: دەگەڕێیتەوە چی دەکەی؟ باشترین گەڕانەوە بەرەو ماڵەوە یٔەوەیە، گیرفانەکانت پڕبن. بەم گیرفانە بەتاڵانەوە مردنیش باش نییە!

‎چەند خولەکێک درەنگتر لە کاتی دیاریکراو گەیشتمە سەر یٔەرکەکەم، لە کاتێکدا یٔەم بەیانییەش وەک ڕۆژانی پێشتر لە ماڵەوە ھاتمە دەرەوە و بە ھەمان ڕێگای جاراندا ڕۆیشتم. مرۆڤ با ھەستیشی پێ نەکا، دڵتەنگی و بێتاقەتی نەک ناخ، ھەنگاوەکانیش دەپوکێنێتەوە. ھەر یٔەمە ھۆکاری درەنگ گەیشتنم بوو. یٔەفسەرێک و چواردە پۆلیس یٔەو بەیانییە لە یٔەرکدا بووین، جۆرێک لە نیگەرانیی بە ڕووخساری ھەموومانەوە دەبینرا، وەک یٔەوەی ھەموومان لە یەک ماڵەوە ھاتبین.

‎فەرمانگەکەی یٔێمە تاکە فەرمانگەی تەناھی شارۆچکەیەکی فەرامۆش کراوە، وەک زۆربەی فەرمانگە میرییەکان و بارەگای پارتە سیاسییەکان کەوتووەتە سەر تاقانە شەقامی دووڕیانی شارۆچکەکە. ھەندێ چاڵی سەر شەقامەکە لە دووبارە بونیادنانەوەی شارۆچکەکە وەک خۆی مابوون. پێشتر دووجار شارۆچکەکە لە لایەن سوپای عێراقەوە خاپوور و چۆلکرابوو. دووەمین جار سالی ١٩٨٢ بوو، بە بیانووی یارمەتیدانی شۆڕشگێرە یاخیبوەکان خەڵکەکەی بەرەو یٔۆردوگایەکی زۆرە ملێ ڕاگواستران. سێ ساڵ دواتر لە یەکێک لەو یٔۆردوگایانە لەدایکبووم. دوای ڕاپەرینەکەی بەھاری ١٩٩١ و پاشەکشەی ھێزە عێراقییەکان، خەڵکیش گەڕانەوە سەر ماڵ و شوێنە خاپوورکراوەکانیان و دەستیان بە بونیادنانەوە کردەوە. بونیادێ بە بەکارھێنانەوەی کەرەستە ڕووخاوەکان. یٔەمرۆ لە ڕێگای ھاتنمدا زیاتر چاوم دەکەوتە سەر شوێنەواری یٔەو وێرانکاریانەی کە دوای سی ساڵ ھێشتا وەک خۆیان مابوون و وەک یٔەدرەسێکیان لێھاتبوو. فەرمانگەکەی یٔێمە کەوتبووە نزیک قوتابخانەیەکی نیوە ڕووخاو، کە پێیان دەگوت: بینا ڕووخاوەکە.


‎تا نیوەڕۆ، جگە لە بێدەنگی ھیچ شتێکی دیکە بوونی نەبوو، یەکێک بوو لەو ڕۆژە دەگمەنانەی کە ھیچ کەسێ بۆ ھیچ مەبەستێ ڕووی تێنەکردین. لە ناکاو شتەکان گۆڕان، لە کۆڵانەکانەوە خەڵک دەھاتنە سەر تاکە دووڕیانەکە. ھوتافەکان بە یٔاسماندا دەچوون، دەنگەکان پڕ بوون لە توڕەیی و ڕووخان. بە ھۆی زۆری ژمارەی خۆپیشاندەرانەوە، یٔەفسەرەکەمان بڕیاریدا ھیچ نەکەین، پێنج پۆلیس چونە بەردەم دەرگای دەرەوەی فەرمانگەکە و بە چەکەوە ڕاوەستان. یٔەوانی دیکەمان چوینە سەربانی فەرمانگەکە. یٔاسان یٔەو بەردانەمان دەبینی کە توڕیان دەدان. یٔەو ھەڵکوتانانەمان دەدیت کە یەک لە دوای یەک دەکرایە سەر بارەگا و فەرمانگەکان و دواتر گڕیان تێبەردەدان. دوای گڕ تێپەردانی ھەر شوێنێک دەنگی چەپڵە و فیکە ھوتافەکانی زیاتر بەرزدەکردەوە.

‎ھاتنی خەڵکەکە بەرەو لای یٔێمە، شتێکی چاوەڕوانکراوبوو. ھێزی چەکدار و یٔاسایش لە دنیادا پارێزەر و جێبەجێکاری دەسەڵاتی مێرییە. یٔەوەش وایدەکرد دڵنیابین لە پەلاماردانمان. پێش یٔەوەی تەواو لێمان نزیک ببنەوە، چەند فیشەکێکمان بە یٔاسماندا تەقاند، تا پەرت و بڵاوەیان پێ بکەین، سوودی نەبوو. ھەنگاوەکانیان دەیانگووت، یٔیتر لە نێوان ژیانێکی کوڵەمەرگانە و کوشتندا جیاوازیەک نییە. تا دەھات نزیکتر دەبوونەوە و بەردە ھاوێژراوەکانی دەستیان لە نزیک یٔێمە دەکەوتن. تا لە بەرکەوتنەکان پارێزراو بین، ھەموومان کڵاوی یٔاسنینمان لەسەر و ھەندێکمان پلاستیکی پارێزگاری بەرسنگمان بە دەستەوە بوو. وەک بێتاقەتییەکانی سەرلەبەیانی، یٔێستا شێوەشمان لە یەک دەچوو.

‎ناسیمەوە، لە نێوان ھەزاران کەس. بە ھەمان یٔەو جلوبەرگەی کە لە ژێر بەتانیەکەی ھاتە دەرەوە. سەیری ناو دەستەکانیم دەکرد کە لە ھەر دانەیەکیاندا خڕە بەردێکی تێدا بوو، تا تێمانبگرێ. قسەکەی سەر لەبەیانیم بیرکەوتەوە کە داوای ڕۆژانەی کرد، پارەم پێ نەبوو، تا یٔێستا لە جێگای یٔەو بەردانە نوقڵ یان ھەر شتێکی ترم بە دەستیەوە بدیتبایە. بە دەستی ڕاست بەردی دەھاوێشت، پێم سەیربوو وا بە خێرای فێری بەرد ھاویشتن بوو بوو، تا یٔێستا کە تەمەنی سێزدە ساڵانە ھیچ کات بەردە فرکەیەکی وای نەکردبوو.لەگەڵ ھەر بەرد تێگرتنێکدا، قاچی چەپی دەھێنا پێشەوە و کەمێک بە لاتیویی بەلای ڕاستدا خۆی خواردەکردەوە و گوڕێکی بە قۆڵێکی ڕاستی دەدا و بەردەکەی تێدەگرتین. جووتێک نەعلی لاستیکی شڕ و تراکسودێکی رەشی رەنگپێوەنەماوی شیتاڵ بوو، بلوزێکی ملیوان گەورەی خەت خەتی ڕەش و سپی. بەردەکانی گەرچی لە ڕاستیشدا بەرم نەکەوتن، بەڵام بەر یٔەو شوێنە دەکەوتن کە وەک مێژوویەکی پڕ سەروەری سەیرمان دەکرد.


ڕیکلام