هونەرمەند ماهیر حەسەن وەڵامی ڕەخنەی بەشێک لە هاوڵاتیان دەداتەوە

  2020-12-12  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لەبەرامبەر بە خەمسار و دوورەپەرێز ناوهێنانی هونەرمەندان بەرامبەر لە دۆخی ئەم چەند ڕۆژەی هەرێمی کوردستان، هونەرمەند (ماهیر حەسەن) لە پەیجی تایبەتی خۆی لە فەیسبوک وەڵامێک ئاراستەی هاوڵاتیان دەکات، کە ئەمەی خوارەوە دەقی وەڵامەکەیەتی:

سڵاو بۆ هەموو ئازیزان و خۆشەویستان:

 یٔێمە وەک هونەرمەند و  پیشەی ھونەریمان ھەر لە ساڵی ١٩٩٢ وە لە بەرنامەی کەشکۆڵ و بەرنامەی ھەمەرەنگ و بەرنامەی بەرنامە و دراماکانمان و ھەموو کارە ھونەرییەکانمان تا یٔەم کۆتاییەش لە بەرنامەی پەتریپۆت و گۆڵمەزدا بە درێژایی ٢٨ ساڵ ھەمیشە لە دژی گەندەڵی و ناعەدالەتی و ھەموو یٔەو کەمو کورتیانەی لە حکومڕانی و لە دەسەڵاتی حکومڕانان لەم ھەرێمەی خۆمان ھەمیشە دژی ھەموو یٔەوانە وەستاوینەتەوە و ھەموو ڕەخنەکانمان بێسڵەمینەوە یٔاڕاستە کردوە لەسەر ھەموو دیاردە دزێوەکان وە ھەموو کەمو کورتیەکانی حکومڕانیش و کەموو کورتیەکانی کۆمەڵگاش بە یٔاشکراو بێ پەردە خستۆتە ڕوو وە یٔێستاش بێ وەستان و بێ دابڕان بەردەوام یٔەبین لە یٔەرکی ھونەری خۆمان بۆ یٔەوەی دەسەڵات و حیزبەکان لە ڕێگای ڕەخنەکانەوە ھەوڵی چاک کردنی خۆیان و شێوازی حکومڕانی لەم وڵاتە بخەنە گەڕ چونکە لە ھەموو دنیایا دەسەڵات ھەوڵ یٔەدات لە ڕێی ڕەخنەکانەوە ھەوڵی چاک کردنی کەموو کورتیەکان بدات یٔێمە نەک بێ دەنگ بوین بەڵکو پێش ھەموو ھەر لە ساڵی ١٩٩٢ وە ھەتا یٔێستاشی پێوە بێت بەردەوام بووین و ھاوار یٔەکەین کە چاکسازی بکرێت و گەندەڵی بنەبڕ بکرێت و ھەوڵی خزمەت کردنی خەڵک و جوانکردنی نیشتیمانەکەمان بدرێت بەو ھیوایەین لێرە بە دواوە گوێمان لێ بگیرێ و لەوە زیاتر بێ یٔومێد نەبین ھەمووان پێکەوە سەر لە نوێ ژیان جوانتر بکەین و نیشتیمان یٔاوەدانتر بکەینەوەو نەھامەتی و ماڵوێرانی بسڕینەوە بۆ ھیواو ئامانجی بەرزتر ھەنگاو بنێین.


ڕیکلام