پڕۆژەیەکى هونەرى بۆ ئارامبوونەوەى دەروونى منداڵانى ناو کەمپەکان

  2020-12-12  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
شارا بابان: لە سەرەتادا بە بودجەى خۆم پڕۆژەکەم دەستپێکرد

ئەو وەک هونەرمەندێک بۆ دروستکردنى فۆتۆ ستۆڕى دەچێتە ناو کەمپەکان، دواتر دۆخى خراپی مندڵانى ئەوەێ سەرنجى ڕادەکێشن و بیر لەوە دەکاتەوە کارێکى هونەرى ئەنجامدات لەو پێناوەدا، دیارە سەرەتا بە بودجەى خۆى دەست بە کارەکەى دەکات، کە بڕیتییە لە دروستکردنى وێنە لەسەر دیوارەکانى ناو کەمپەکەکان، دواتر شێوازى کارەکەى دەگۆڕێت بۆ ئەو مەبەستەش تایبەت بە تۆڕى هەواڵى ژیان ئەو هونەرمەندە وتى: لەسەرەتادا بە بودجەى خۆم پڕۆژەکەم دەست پێکرد، دواتر بەهاوکاری Bcf ڕێکخراوی MRDS ئیشکردن لە پرۆِژەکەدا بوو، لەگەڵ منداڵەکان من سەرەتا کە چومە کەمپەکان فۆتۆ ستوری بکەم بەڵام بینیم مناڵەکان باری دەرونیان زۆر تێک چوبوو  هەتا کەشی ناو کەمپ لەسجنێک ئەچوو بۆمنداڵەکان، هەتاکو بۆ گەورەکانیش کە ڕەنگ بوونى نەبوو/ ئامانجی یەکەمم ئەوەبوو دەرونی ئەوان ئارامبێت لەڕێی هونەرەوە. هەم دیواری کەمپەکانیش ڕۆپۆشبێت بەڕەنگ و شێوە ئێستاش بەردەوامم لەگەڵ ڕێکخراوی UNFPAڕێکخراوی مەسەلە ئەم جارە ئیشکردنمە لەگەڵ ژنی بەتەمەن و گەنجەکان کە پەیامی نابۆتوندوتیژی دەنێرن کەئیتر بەسە ئەم پڕۆژەیەی بەردەوام ئەێت بۆ ماوەی دوو ساڵ بۆ هەموو کەمپەکانی کوردستان بەڵام ئەمجارە پیاوانیش بەشدارئەبن.

ئەمانەى خوارەوە هەندێک وێنەى ئەو پڕۆژەیەن کە هونەرمەند شارا بابان لە ناو چەند کەمپێکى جیاوازدا ئەنجامیداون


ڕیکلام