لیژنەی دارایی: بودجەی فیدراڵی 2021 زیاتر لە ٢٥٠ هەزار پلەی وەزیفی تێدایە

  2020-12-12  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ناجی سەعیدی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، دڵنیاییان وەرگرتووە لە سەر دەستەبەرکردنی زیاتر ٢٥٠ هەزار پلەی وەزیفی لە پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١دا.

سەعیدی لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی نیشتیمانی عێراق ڕایگەیاند، لیژنەی دارایی دڵنیایی داوە لە بوونی ٢٥٠ پلەی وەزریفی لە پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی داهاتوودا.

ئاماژەی بەوەشکرد چاوەڕواندەکرێت یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ لە دانیشتنی سێشەممەی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پەسەند بکرێت.

لە کۆتایی وتەکانیدا ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕوونیکردەوە، پرۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی ٢٠٢١، شایستەکانی بڕیاری ٣١٥ دەستبەرکردووە، تایبەت بە و کەسانەی کە بەگوێرەی گرێبەست و کرێی ڕۆژانە لەسەرجەم وەزارەت و دەستەکاندا کار دەکەن، هەروەها پڕۆژە دڵنیایی داوە لە بودجەی وەبەرهێنانی پارێزگاکان.



ڕیکلام