دەستنووسێکی تازە دۆزراوەی چوارینەکانی بابا تاهیر هەمەدانی

  2020-12-13  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەباح ڕەنجدەر

گلەیی گۆزە

ئاو لە جۆگەلەکانەوە دەچێتەوە ژێر زەوی
پاراوتر دەبم تا گۆزە گلەییم لێ نەکات
کاتێک ڕێڕەوی دەگۆڕێ و بە خێرایی ھەورەبرووسکە خۆیمان لێ ون دەکات
ئێمە لە چۆڵەوانییەکی ترساودا بیری نیگای تێکەڵاوی دەکەین و ھەڵاتوویەکین لە بریسکەی قەڵغان و شمشێر خۆمان سڕیوەتەوە


جەللادی ناقۆڵا

بەیان لێرەوە تێپەڕی ڕووناکی کۆ کردەوە و لەگەڵ خۆی بردی
نەیھێشت باڵندە چاو بە دەنکەگەنم گەرم بکەن و دەنووک خۆشکەن
نۆبەتدارێک تازە لەسەر گردێکی دەوردراو بە شۆڕەبی ھاتبووە خوارێ و تفەنگی لە قوڵغ جێ ھێشتبوو
تەمی ھەست لەسەر حیکمەتێک لادەدا و دەڵێت جیھان لە بۆشایی قۆچی کەڵەکێویدا جەللادی ناقۆڵا پەروەردە دەکات و تفەنگ دەلاوێنێتەوە 


دوا ھێڵی ڕۆژی شەشەم

تابلۆی زەوی ھێشتان ھەموو ھێڵەکانی نەکێشراون
باڵندە لەسەر لکە پڕەکان تووشی حەپەسان ھاتوون
لە ڕێگادام چەند جارێک ویستوومە پێی ڕابگەیەنم ھێڵەکان تەواو دەکەم
لە زەردەی ئێوارەیەکدا لوورەی ئاگر دەترسێنم و فرمێسکی نابەجێ ناڕژێ


بەدەم ڕێوەی پرسەی نان

لە دڵی بە خورپەوە نزیکی و لە چوونە پرسەی ناندا بە تەنیشت یەکەوە بەڕێگاوەین
پەرچەمت لەسەر چاو لا دەدەم و شان بە زینی ئەسپەکانمان دەدەین
ڕێگا شەرمن و کەمڕووە دڕکوداڵی دنیا دەستی زاڵی لەسەری ڕاگرتووە 
نان پاداشتی زەردەخەنەی ساز و سۆزی دامەوە و زرینگانەوەی گیانیش دەزانێ خوێن لە ‌شەقام زمانی پڕ دەبێ لە خواست


بوونی زیندوو

کۆتەرەدارێک لە حەوشەمان ھێندەی کێوێک بە دەستوپێیە و درەخت لە دەوری ڕواوە
ماڵیش پەنجەرەی گەورەتر و کۆڵان نامۆ نەبوو
چاودێرێکی خەواڵوونیم و لەبەر ئاگردانی کوژاوەش دانەنیشتووم
گەنجینەی پێی مرۆڤ بۆ تاھەتایە لە شوێنێک لە نێوان دوو شوێندا دەمێنێتەوە و بارانی پەڵە کۆ دەکاتەوە 


بزربوونی ناونیشانی حەوا

ئادەم بۆنی ددانی ڕزیو لە دەمی دێ
حەوا خۆی لە تەنیایی مارە کرد و ناونیشانی بزر کرد
کەس تەماشای ئاشنای خۆی نەکرد و ناسین تەفرەی داین
ئەو درەختانە ئاشنامان بوون ڕەگیان گەیشتبووە ناو ڕووبارە نزیکەکان


وا ناوی گوڵی باخچەی گەڕەک دەزانین

دەست باڵە بۆ فڕین و خستمە ناو دەستێک تازە سڵاوی لە زەوی کردبوو بە زمانی سێبووری توانی پێم بڵێ ئەستێرەی مایەوەی دوای شەوم و بۆ تاھەتایە ڕاستەقینەم 
جامێکی فافۆن پڕ بوو لە ئاو
تای منداڵانی گەڕەکی ھێنا خوارەوە
گوڵ ناوی گوڵی تەنیشتی زانی و ناونیشانی باخچەکانیان گوت و ستایشیانکردن گەشە تێیدا کۆتایی نایە


سەرابی کوێر

لە پەڕینەوەی ھێڵێکی ئاسن دەموچاوم پڕ خوێنی گەشە بوو
دەستم بۆ درێژکردی نێوانمان بووە تراویلکەیەکی کوێر یان گوڵی یادەوەری 
لە کەشوھەوایەکی پلەبەرزدا بە دەوری سووڕامەوە و لەترم دا
وەرزی دروێنەم بزر کرد گوڵەگەنمێکی لێکراوە بووم


لەسەر پشتی ئەسپێکدا 

لەو کاتەیدا شادی ھەبوو
باڵندەیەک لەسەر پشتی ئەسپێک چاوی سووڕاند بەپەلە کەوت و باڵی خۆشکرد
لکە گیایەکی کەوی بانگی کردبوو
ھەمیشە بیر لە ئۆتۆمبێلە سەربازییەکان بکەرەوە تیژپەڕ بەلاماندا تێدەپەڕێ و فیشەکڕشێنمان دەکەن


سۆمای شار

زەریا مەند نییە لە کەناری خۆی ورد بووەتەوە و دارەبازە دەمەونخوون داندراوە
منیش بەدیار مۆمی ڕووداوێک دەمارەکانم دەپشکوێن و ددانم دەچێتەوە سەر یەک
ڕووبارێک بەرەو کانی باسکی داوێ و تاو دەدا
گڕێک سۆمای شارە لەناوی یاری دەکا و شاد و شادمان لە حەوت ئاسمان ئەستێرەی ھەیە


تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ھەولێر





ڕیکلام