لە فیلمی (بەخشندەیی)دا
فیلمەکە لە سیناریۆ و دەرھێنانی (ئەندام ئەمین) و نواندنی(یاسین شەرف)ە ھاوکات ڕەوەند ھاوڕێ وەک بەێوەبەری بەرھەم و داستان بەرزان وەک دەرھێنەری نواندن کاری تێدا دەکەن، فیلمەکە باس لە پەیوەندی مرۆڤ و ئاژەڵ دەکات، تایبەت بە تۆڕی ھەواڵی ژیان ئەندام ئەمین دەرھێنەری فیلمەکە وتی: ئەمە یەکەم کری دەرھێنانی منە لە بواری کورتە فیلمدا، پێشتر وەک کامێرامامان و دی و ئۆپی کارم کردووە، ھەروەھا کاری دەرھێنانم بۆ ڤیدیۆ کلیپ کردووە و وەکو ئاکتەریش لە فیلم و درامادا نواندنم کردووە.
بەھیوام کارەکانی بەسەرکەتوویی تێپەڕێت و فیلمێک بێت لە ئاست ماندبوونی بەشداربوواندا بێت و بتوانین بەشداری فێستیڤاڵە جیھانییەکانی پێبکەین و ئەنجامی باشی ھەبێت.
ماوەتەوە بڵێین: سۆران نەقشبەندی وەک بەڕێوبەری میدیایی کار بۆ ئەم فیلمە دەکات و بەرھەمھێنەریش دەرھێنەر خۆیەتی بە ھاوکاری کۆمپانیای ساڤۆ پڕۆدەکشن.