نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی دابەزیەوە

  2020-12-15  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لەمڕۆدا رووی لە دابەزین كردووەتەوە بەهای یەك دۆلار بەرامبەرە بە 1287.5 دینار كە ئەوەش دابەزینێكی زۆرە بەراورد بە نرخی دوێنێ.

هەرچەندە دوێنێ دوو شەممە بەهای یەك دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی گەیشتە 1300 دینار، بەڵام بەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ كردنەوەی بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەرێمی كوردستان بەهای یەك دۆلار دابەزیەوە لە ئێستادا یەك دۆلار بەرامبەرە بە 1287.5دینار. 

لە ئێستادا بەهای 100 دۆلار بەرامبەرە بە 128هەزار و 750 دینار كە هۆكاری بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار، وەك شارەزایانی ئابوری باسی دەكەن پلانی وەزارەتی دارایی عێراقە بۆ ئەوەی بتوانێت گێڕانەوەی پارە بكات بۆ خەزێنەی حكومە تلە كاتێكدا پارەی نەوت بە دۆلارە و موچەی فەرمانبەران و خەرجیەكانی حكومەتیش بە دینارە. 


ڕیکلام