دایکم وه‌کو تفه‌نگێک
شێوه‌زاره‌که‌ی دەپاراست،
بە هەردوو دەستە باشەکانی .
زمانی ،بۆکسی ئاسنین بوو
له نێوان لێوه‌کانی ده‌رده‌چێت
لێوی، پێکه‌ناویه و دەنگی باییە .
ئه‌و به تێکەڵەیەکی ئیسپانی و ئینگلیزی
قسه ده‌کات،
دژ به‌یه‌کتری و تێکه‌ڵیان ده‌کات،
به خێرای ئاگر
نابێت بڵێت بێ دەنگ بە،
دایکم بێ دەنگی ناناسێت،
قەبارەی دەنگی دایکم بۆ هەموو شتێک دەگونجێت
و واباشترە پێی نەگوترێت بێ دەنگ بە،
ئه‌و چه‌ندین ساڵ چاوه‌ڕوان بوو
بۆ گه‌یشتنی ده‌نگی
بۆ ئەوەی تێبگات کە لە ماڵ بمێنێتەوە .
ئینگلیزی له‌سه‌ر زمانی تێکەڵەیە
"ستراوبه‌ری" دەبێتە"ه‌ه-ستراوبه‌ددی "
و "کوکی" دەبێتە"ه‌ه-کۆکی "
وه کیچن ، کی چه‌ین، و چیکن
هه‌موویان چونیه‌کن
دایکم ناڵێت "به‌ڵێ "
ئه‌و ده‌ڵێت،"ئه ها "
و له‌ناکاو ئاسمانی لێوی
ده‌بێته گۆرانیه‌کی هێکته‌ر لاڤۆ .
زمانی ناتوانێت ته‌خت بێت به‌ته‌واوی
بۆ زمانی ئینگلیزی،
ئه‌وه زۆرترين به‌رکه‌وتنی هەبوو
زۆرترین ئێسک
زۆرترین ته‌پڵی کۆنگا
زۆرترین کواترۆ
بۆ دووهه‌نگاو
زۆرترین کلیلی پیانۆی
وه‌رگرتووه نێوان ددانه‌کانی،
ئه‌وه زۆرترین کڵاڤى
وه‌رگرتووه
زۆرترین چه‌پڵه
بۆ ئارام بوون، زۆرترین سه‌لسا
منداڵێکی نیگه‌ران چاوەڕێیە
لە قوڕ هەوریر درووست بکات
ئینگلیزی نەرمترە لەوەی
بتوانێت ناخی دایکم دەرببڕێت .
لە گفتوگۆدا، وشەکانی گونجاوە بۆ
بۆ ئەو ژنانەی کە زیاتر لە دەستیان نییە
هەندێک کات، دەستەکان تەنها شتی ئێمەن
شێوەزار وەبیرهێنانەوەیە کە تا ئێستا ئێمە
میوزیکی بۆمبا، پێلناین
تۆ ده‌ڵێیت "وێپا "
و نه‌ناسراوێک بکه‌یته برات
تۆ ده‌ڵێیت "دالی "
و جه‌نجاڵیه‌ک بکه‌یته خێزانێکی کۆکراوه .
زمانی دایکم بروسکه‌یه‌که بۆ دایکی
ڕازاندراوه‌ته‌وه به کێڵگه‌یه‌کی بۆق
هه‌رچه‌نده لێوه‌کانی که‌مێک ده‌توانێت
وه‌کو ئینگلیزی بێت،
قیبله‌نمایه‌کی شێوه‌زاره‌که‌ی جێگیره
هه‌میشه ئاڕاسته‌ی ده‌کات
به‌ره‌و ماڵه‌وه .
بۆ بینی تێکسەتەکە و گوێ گرتن لە شاعیر کلیک لە سەر ئەم بەستەرە بکە :
https://ed.ted.com/lessons/accents-by-denice-frohman