شەوی یەڵدا، شیعری نالی یە یان مستەفا بەگی کوردیی؟

  2020-12-20  | 
دۆسیە:  سلێمانى
 تۆڕی هەواڵی ژیان

کامەران سوبحان

*دەمێکە شیعری شەوی یەڵدا، قسەو باسی جیاوازی لەسەر دەکرێ، هەرچەندە پێشتر ئەم شیعرە بەناوی شیعری "نالی"ەوە بڵاوکراوەتەوە، کەلەراستیدا بنەمای ئەمەش بۆ خوالێخۆشبوو مەلا عەبدولکەریمی مودەریس،بەهەمان شێوەو هەندێ لەوانەی تر، کە شیعری نالی یان ساغکردووەتەوە، ئەو گومانەیان هەبووە، (مامۆستا حەمە بۆر)یش، لە دیوانی "مستەفا بەگی کوردیی" لاپەرە(٤٨٣)دا سەلماندوویەتی "شەوی یەڵدا" هیچ پەیوەندییەکی بە نالی یەوە نییە !

* هاوڕێی بەڕێزم کاک کاروان خەیات"یش، ئەیش چەند بەڵگە  دەستنووسێکی خستووتە ڕوو ئەم شیعرە هیچ پەیوەندی نییە بە نالییەوە، بەڵکو شیعری "مستەفا بەگی کوردی"یە. ئاماژەش بەوە دەکات، هەموو ئەو دەستنووسانەی شیعری نالی کە لای ئەوە، هیچیان ئەم شیعرەیان تێدا نییە. بەڵام بەداخەوە وا رۆشتووەو عەدنان کەریم و کەویار و چەند کەسێکی تریش بە ناوی نالییەوە، ئاوازیان بۆ داناوەو بە گۆرانی پێشکەشیان کردووە .

*شیعری"شەوی یەڵدا" دەخوێنیتەوە، هەم کەشی شیعرەکە، هەم تەکنیک و زاراوەسازیی هیچ لە شیعری نالی ناچێ، زیاتر لە شیعری کوردی دەچێت، تەنانەت، کوردیی شیعرێکی تری هاوشێوەی هەیە ناوی (سەدای فیرقەتی یارانە ئەمشەو) هەمان ڕیتمی ئەم شیعرەیە .

*ئەم شیعرەی کوردیی، لە نۆ کۆپلە پێکهاتووە، کۆپلەی کۆتایی شیعرەکە، ناوی کوردی تێدا هاتووە" ئەم دەستنووسەش، پێش سەد ساڵ دەیسەلمێنێ شیعری کوردییە .

شه‌وی یه‌ڵدایه‌ یان ده‌یجوره‌ ئه‌مشه‌و

كه‌ دیده‌م دوور له‌تۆ بێ نووره‌ ئه‌مشه‌و

دڵم وه‌ك حاكمی مه‌عزوله‌ قوربان

خه‌ڵاتی وه‌سڵی تۆی مه‌نزووره‌ ئه‌مشه‌و

ئەگەر یاران دەپرسن حاڵی (کوردی)

لە کونجی بێ کەسی، مەهجورە ئەمشەو

*ئەو لینکەش گۆرانییەکەی عەدنان کەریمە، کە شیعرەکەی کوردی، بە شیعری نالی ناساندووە !



ڕیکلام