نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان دابەزی

  2020-12-23  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 49 دۆلار و 29 سەنت مامەڵەی پێوەكرا و بەهای یەك بەرمیل نەوتی ئەمریكیش بە 46 دۆلار و 26 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.


ئەوە لە كاتێكدایە بەیانی دوێنێ سێشەممە بەهای نەوتی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا  بە 50 دۆلار و  45 سەنت و نەوتی خاوی ئەمریكی بە 47 دۆلار و 74 سەنت مامەڵەی پێوەكرا، بەوەش نرخی نەوت بە هەردوو جۆرە ناسراوەكەیەوە زیاتر لە دۆلارێك بەهای خۆی لەدەستدا. 

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە بەریتانیا و هۆشداریدانی رێكخراوی تەندروستی جیهانی لەوبارەیەوە راگرتن و سنورداركردنی گەشتی نێوان ژمارەیەك لە وڵاتانی جیهان بووەتە هۆكاری دابەیزینەوەی نرخی نەوتی لە بازاڕدا. 


ڕیکلام