بانگەوازێک بۆ هەمووان

  2020-12-23  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
محەمەد عومەر عوسمان وەک شێوەکارێک

زۆرن لە میللەتە جیاوازەکان شاعیران و نوسەرانیان هاوکات شێوەکار و میوزیکار و سینەماکار....  ئەم دیاردەیە لەزۆرێک لەو کەسایەتییانەدا ڕوویداوە کە هەڵگری تایبەتمەندێتی ژیان و بەرهەمەکانیان بوون، هەر لەو دیدەوە لەباشوری کوردستان شاعیری پایزمان (محەمەد عومەر عوسمان) ناسراو بە (ژەنەڕاڵی پاییز) کە زۆربەمان وەکو شاعیر ناسیوومانە و بەشێک لە شیعرەکانی بوونەتە بەشێک لەژیانمان، بەڵام کەممان هەیە زانیبێتمان کە ئەم شاعیرە نیگارکێش بووە و خاوەنی چەند تابلۆیەکی ڕەنگینە و گرنگە لە فوتان بپارێزرێت و دیکۆمێنت بکرێت، لەرێگای چاپکردنی کوراسەیەک و دانانی نووسینی چەند نووسەرێکی ئەو بوارەوە، کە تایبەت لەسەر ئەو دنیا تایبەتەی ئەو شاعیرە لە نیگارکێشاندا بنووسن و پاشان وەربگێردرێتە سەر زمانی جیاوازی دونیا .

لێرەدا ئێمە کە ناومان هاتووەو دەمانەوێت ئەم پرۆژەیە بخەینە گەڕ و هەنگاو بنێین بۆ سەرپێخستنی، بۆیە داواکارین لە هەمووان جگە لەو تابلۆیانە کە لەماڵی باوکیدا پارێزراون، هەرکەسێکی دیکە تابلۆی ئەم شاعیرە (محەمەد عومەر عوسمان)ی لایە، تەنها رێگەمان پێ بدەن فۆتۆی تابلۆکە بگرین و دواتریش لەناو کوراسەکەدا ناوی دێت کە ئەو تابلۆ لەلای ئەو پارێزراوە، هیوادارین هەموومان پێکەوە پرۆژەیەکی جوان بۆ ئەم شاعیرە لەدەستچووەمان درووست بکەین، کە شایەنی داهێنان و بەخشینی ئەو بێت ...

لەگەڵ ڕێزماندا

بەختیار سەعید- داستان بەرزان

بۆ پەیوەندیکردن لە ڕێگەی ژ.م:٠٧٧٠١٥٦٣٤٧٠ یان ٠٧٧٠١٥٩١٨٧٩

[email protected]

[email protected]



ڕیکلام