لە پەیجى تایبەتى خۆییدا هونەرمەند ئەیوب عەلى وێنەیەک هاوکات نووسینى پشتى وێنەکەشى بڵاوکردۆتەوە، کە مێژووەکەى دەگەڕێتەوە بۆ ساڵى 1994، لە وێنەکەدا ئەو هونەرمەندە دەردەکەوێت لە تەمەنى گەنجیدا و یەکەم ساتى ئەوە کە بچێتە سەر شانۆ و ڕووبەڕووى جەماوە گۆرانى بڵێت.
ئەیوب عەلی ئەو دەمە لە زانکۆى سەڵاحەدین خوێندکاربووە و بە دەستخەتى خۆى یادداشتێکى تۆمار کردووە کە نووسیوویەتى :
یەکەم رۆژی سازدانی فێستیڤاڵەکە
ھۆڵی ڕۆشنبیری لە ھەولێر ، رۆژی دووشەم ، 18/04/1994
زۆر زۆر شەرمم کرد ، یەکەم گۆرانی .
بەڕاستی خۆشترین یادگاری بوو ،
نیوەڕوان و ئێواران لە مگعم سلێمانی بووین
تەنھا سادەمان ئەخوارد ، پاقلە یان فاێۆلیا
جگە لە ماستاو و چا
شایەنى ئاماژەیە هونەرمەندى گۆرانیبێژ ئەیوب عەلى لەو ڕۆژگارەوە بەبێ دابڕان کارى هونەری دەکات و خاوەنى چەندین گۆرانى و ڤیدیۆ کلیپە، کە لاى زۆرێک لە گوێگرانى گۆرانى کوردى جێگەى ڕەزامەندین.