فیلمى بۆنى خەون لە ڕۆژى جیهانى سینەمادا نمایش دەکرێت

  2020-12-26  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
تۆڕى هەواڵى ژیان یەکێکە لە سپۆنسەرەکانى بەرهەمهێنانى ئەم فیلمە.

فیلمى بۆنى خەون لە سیناریۆ و دەرهێنانى (ڕێکەوت موحەمەد) و نواندنى هەریەک لە (شاد شەوکەت ، کاردۆ عەزیز، ئامانج ئیبراهیم، زاھیر حەمە غەریب ، ئەژدەر سازگار، بەناز ساجد)ە ژانرى فیلمەکە لە جۆرى Psychodrama واتە دراماى دەروونییە، تایبەت بە تۆڕى هەواڵى ژیان دەرهێنەرى ئەم فیلمە وتى: بیرۆکەی کارەکەمان لە بە سیستەمکردنی کۆمەڵگەوە سەرچاوەی گرتووە، کاتێک تەواوی کۆمەڵگە گیرۆدەی سیستەمێک ئەبێت ئیتر تاکەکان مرۆڤ بوونی خۆیان لەدەست دەدەن، بە گشتی ئەم کارە باس لە چەپاندی مرۆڤ دەکات، لە ژێر ناو و ئایدیا و دیین و ھەموو ئەو کایانەی دیکە کە دروستکراوی خودی مرۆڤ خۆیەتی، لە ئەنجامدا تەواوی کۆمەڵگە دەبێتە نەخۆشخانەیەکی گەورە و دکتۆر و نەخۆش گیرۆدەی ئەو دەردانە دەبن کە لە دەرئەنجامی سیستمەکە دروست دەبن .

دواتر دەربارەى سوود وەرگرتنیان لە چیرۆکێکى نووسەرى کورد شێرزاد حەسەن ئەو دەرهێنەرە وتى: بۆ نووسینى ئەم سیناریۆیە سوودم لە چیرۆکى (گەمەی گۆرینەوەی قەروێڵەکان)ى شێرزاد حەسەن وەرگرتووە، بەڵام لە ناوەڕۆکى چیرۆکەکەم کەم نەکردۆتەوە .

شایەنى ئاماژەیە بەرێوەبەری وێنەگرتنى ئەم فیلمە  (ئەمجەد محەمەد)ە و یاریدەدەری دەرھێنەر (لیلیان ئەمیر)ە.



ڕیکلام