شوێنەوارناسانى عەرەب ڕەخنە لە شوێنەوارى دهۆک دەگرن
پەیجى شوێنەوارەکانى
کوردستان کە تایبەتە بە خستەڕووى شوێنەوار لە کوردستان، وێنەی شوێنەوارێکى کۆنى بڵاوکراوەتەوە،
لەبارەیەوە نووسراوە: شوێنەوارناسانی کورد بە ھاوبەشی شوێنەوارناسانی ئەڵمانی لە زانکۆی (tuebingen) شوێنەوارێکی دەگمەن و
گرنگیان لە قەزای سمێل سەر بە پارێزگای دھۆک
دۆزیوەتەوە. ھەرچەندە تاکو ئێستا لێکۆڵینەوە
لە پارچە شوێنەوارەکە بەردەوامە بەڵام بەرێوەبەری شوێنەواری دھۆک باس لەوە دەکات کە
ئەو شوێنەوارە ئەگەری زۆرە پادشایەک بێت یان پیاوێکی ئاینی زەردەشتی بێت لە دەوروبەری٢٥٠٠
ساڵ پێش ئێستا...
ئەوەى جێگەى سەرنجە
هەر لەگەڵ هەمان وێنەدا ئاماژە بەوە دراوە کە: شوێنەوارناسانى عەرەب ڕەخنەیان لەوە
گرتووە کە ئەو پارچە شوێنەوارە ئاشورییە و شوێنەواری دھۆک دەیەوێت مێژوو بشێوێنێت
لە بەرژەوەندی کورد.
شایەنی باسە قەبارەی
شوێنەوارە بەردینەکە نزیکەی یەک مەترە و شێوەى پیاوێک نیشاندەدات، وەک لە وێنەکەدا
دیارە بەشێوەى هەڵکۆڵین کارى تێداکراوە، واتە نزیکە لەو شێوە کارکردنەى ئێستا کە لە
بوارى پەیکەرسازییدا بە (ڕیلیف) ناسراوە.