هونەرمەندان دانا محێدین و ڕاماڵ ئامانج لە کۆنسێرتێکدا

  2020-12-26  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
کاتژمێر 4ى پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ٢٦ی١٢ی٢٠٢٠، هەریەک لە هونەرمەندان دانا محێدین و ڕاماڵ ئامانج کۆنسێرتێکى موزیکیان لە هۆڵى سینەما سالم پێشکەش کرد.

لەو بارەیەوە تایبەت بە تۆڕى هەواڵى ژیان هونەرمەند ڕاماڵ ئامانج وتى: "نزیکەى سێ مانگە سەرقاڵى پڕۆڤەین، گرنگی هەر کارێکى جددیش دەیکەیت شتى نوێى لێوە فێرئەبیت، وەک زۆرینەى هونەرمەندانى دیکەش پەیامەکەمان لە کۆنسێرتەکەماندابوو، چونکە کۆنسێرت پڕۆژە گرنگەکەى هەر هونەرمەندێکى مۆسیقییە، هەروەها لەم کۆنسێرتەوە زیاتر بۆم دەرکەوت موزیکى کوردى چەند دەوڵەمەندە، ئەگەرچى پێشتریش هۆشیارییم بەرامبەر موزیکى کوردى هەبووە. جگە لەوەش لەگەڵ ئەوەى بە هاوەڵى مامۆستا دانا موزیک دەژەنم، هەروەها شتى زۆریشى لێوەفێربووم، دواجار ئەوەى پەیامى ئێمەیە لەم کۆنسێرتەدا توانیبێتمان چەند موزیکێکى باش بدەین بە گوێى گوێگرەکانماندا، کە جێگەى ڕەزامەندییان بێت".

شایەنى ئاماژەیە لەم کۆنسێرتەدا هونەرمەند دانا محێدین ئامێرەکانى (تار و سێتار) و هونەرمەند ڕاماڵ ئامانج ئامێرى (عود) دەژەند.



ڕیکلام