"کەشتییەکان ناگەڕێنەوە"

  2020-12-27  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
رۆمانێکی نوێی ئەحمەدی مەلایە

ئەم ڕۆمانەی ئەحمەدی مەلا بە ناوی (کەشتییەکان ناگەڕێنەوە) ئێستا لە کتێبخانەکان دەستدەکەوێت. کە چوارەمین رۆمانی نووسەرە و بیرۆکەکەی لە تێکئاڵقاندنی رابردوو و ئێستادا، لە رێگەی کەسایەتی جیاوازەوە بەرجەستە بووە. گوزەرێکە بە نێو مێژووی ئەم پەنجا ساڵەی دوایی، لە نێوان شۆڕش و مەنفادا، لە نێوان گوند و شاردا، لە نێوان ئەقڵی ئاینی و عەشق و خەونبینیندا هاتووچۆ دەکات. ئەم رۆمانە لە ٢٠٧ لاپەڕە پێکهاتووە و ناوەندی رۆشنبیریی ئەندێشە چاپی کردووە .

شایەنی ئاماژەیە ئەحمەدی مەلا شاعیر و لێکۆڵەری ئەدەبی و وەرگێڕێکی کوردی دانیشتووی وڵاتی فەڕەنسایە، کە خاوەنی چەندین بەرهەمە لە هەریەکێک لەو بوارانەدا.



ڕیکلام