ئامادە: چرک

  2020-12-27  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ناوى نوێترین کۆمەڵە چیرۆکى بەختیار حەمەسورە

نووسەر بەختیار حەمەسور پێشتر کۆمەڵەچیرۆکێکى بە ناوى  "مێروولەکان بەژێر ڕووناکیی مانگدا دەڕۆن"، چاپ کردووە، ئەمە دووەم کتێبی ئەوە هەر لە بوارى چیرۆکدا بە ناوى (ئامادە: چرک) کە کتێبخانەى یادگار چاپ و بڵاویدەکەنەوە، دیزانینى بەرگى ئەم کتێبە لەلایەن هونەرمەند (گۆران محەمەد)ەوە کراوە و (شاڵاو حەبیبە) کارى دیزانینى ناوەوەى کردووە .

تایبەت بە تۆڕى هەواڵى ژیان ئەو نوسەرە وتى: چیرۆکەکان کەمتر لە سەد لاپەڕەن، ئەم کتێبە کاری سێ ساڵ نووسینەوە و سڕینەوە و چەندبارە نووسینەوەیە. نامەوێ هیچ لێدوانێک دەربارەی ناوەڕۆکی کتێبەکە پێشکەش بکەم، خوێنەرانێک کە مەبەستیانە، با خۆیان بیخوێننەوە، هەموو قسەیەک بۆ ئەوان جێدێڵم.



ڕیکلام