وەزیری تەندروستی عێراق: وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا ئارەزومەندانەیە

  2020-12-28  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی عێراق ڕایگەیاند وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا لەلایەن هاوڵاتیانەوە ئارەزومەندانەیە.

لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەی سەباحی عێراقی وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوەشکردوە رێکەوتنیان لەگەڵ کۆمپانیای فایزەر کردوە و لە سەرەتای بەهار ڤاکسین دەگاتە عێراق.

وتیشی لێژنەیەکیان پێکهێناوە بۆسەرپەرشتیکردن و هێنانی ڤاکسینەکە و دابەشکردنی بەسەر شارەکاندا.

حەسەن تەمیمی ڕاشیگەیاندوە لە سەرەتادا کارمەندانی وەزارەتی تەندروستی و ئەوکەسانەی تەمەنیان لەسەرو 50 ساڵەوەیە و ئەندامانی هێزە ئەمنیەکان ڤاکسینەکەیان پێ دەدرێت.

ئەوە لەکاتێکدایە دوێنی دەستەی نیشتیمانی چاودێری دەرمانی عێراق ڕەزامەندی لەسەر بەکارهێنانی ڤاکسینی کۆمپانیای فایزەر دەربڕی.



ڕیکلام