لەمساڵدا زیاتر لە 555 كیلۆ ماددەی هۆشبەر لە هەرێمدا دەستی بەسەرداگیراوە

  2020-12-28  | 
فۆتۆ: بەڕێوەبەرایەتی روبەڕوبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی هەرێمی كوردستان ئاماری چالاكیەكانی خۆی لەمساڵدا بڵاوكردەوە و رایگەیاند زیاتر لە 555 ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوە ئەوە جگە لە نزیكەی سێ هەزار شیتی حەبی هۆشبەر.


بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی هەرێمی كوردستان ئامارەكانی ساڵی 2020ی بڵاوكردەوە و رایگەیاند لەو ماوەیەدا: هەزار و 133 تۆمەتبار دەستگیركراون. 88 تۆمەتبار بە دەستەبەر ئازادكراون و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان لە دادگا بەردەوامە. 916 تۆمەتباریش سزادراون، 58 كەسیش لەبەر كەمی بەڵگەی تاوان ئازادكراون و 71 تۆمەتباریش بە فەرمانی دادگا لە هەرێمی كوردستان كراونەتە دەرەوە.
 
 ماددەی هۆشبەر

كۆی گشتی 555 كیلۆ و 740 غرام ماددەی هۆشبەری جیاواز دەستی بەسەرداگیراوە كە لە نێویدا:

1- هیرۆین بڕی 405 كیلۆ و 123 غرام
 
2- تریاك بڕی 86 كیلۆ و 523 غرام
 
3- كریستاڵ بڕی 52 كیلۆ و 541 غرام
 
4- حەشیش بڕی 9 كیلۆ و 834 غرام
 
5- جامیكا بڕی یەك كیلۆ و 719 غرام
 

حەبی هۆشبەر

بەڕێوەبەرایەتیەكە راشیگەیاندووە كۆی گشتی ئەو حەب و درەمانە پزیشكیانەی دەستیان بەسەرداگیراوە 2 هەزار و 734 شیت حەب بووە كە لە نێویاندا دابەشبوون بەسەر شەش جۆردا: 

1- كلۆنازپام بڕی هەزار و 219 شیت حەب
 
2- ترامادۆڵ بڕ ی هەزار و 47 شیت حەب
 
3- B2 بڕی 88 شیت حەب
 
4- میتادۆن بڕی 79 شیت حەب
 
5-پرازولام بڕی 31 شیت حەب
 
6- حەبی هۆشبەری جۆراوجۆر بڕی 270 شیت حەب
 
 
پارەی ساختە

1- دیناری دەست بەسەردا گیراو 10 ملیۆن و 955 هەزار دینار
 
2- دۆلاری دەست بەسەردا گیراو  65 هەزار و 500 دۆلار
 
3-یۆرۆی دەست بەسەردا گیراو 100 هەزار یۆرۆ
 
چەكی دەسبەسەرداگیراو:
 
1- كڵاشینكۆف 83 دانە
 
2- دەمانچە 39 دانە
 
3- قەناس 1 دانە
 
4- بڕنۆ 1 دانە
 
5- تاپڕ 1 دانە
 
6- دووربین 29 دانە
 


ڕیکلام