من گەر پیاو بوومایە

  2020-12-30  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
شیعر : سیمین بهبهانی ((1927 -2014))

لەفارسیەوە : شوان عەباس بەدری

گەر من پیاو بوومایە

دەستی ژنێکم دەگرت و ...

هاوهەنگاوی دەبووم لە ناو تێپەرینی وەرزەکانی ساڵدا

و باسی ئەڤین و دڵسپاردنم بۆ دەکرد

تا هەر هیچ نەبێ ئیتر کچێک لە جیهاندا

لە هیچ نەترسێت

ئێوە ژنەکان ناناسن

ژنان ترسنۆکن

ژنان لە هەموو شتێک دەترسن

لە تەنهایی

لە دڵتەنگی

لە دوێنێ

لە سبەی

لە ناشیرینی

لە گرنگی پێنەدان

لەوەی کەسێک جێگەی بگرێتەوە

لە دووبارە بوونەوە

لە پیری

لەوەی کە کەسێک خۆشی نەوێت

و ئێوە بۆ ڕاماڵینی ئەم ترسانە

نە پێویستە پارەدار بن

نە پلە و پۆستتان هەبێ

و نە هێز و نە جوانی

و نە زمان چەوری !!!!

تەنها ئەوەندە بەسە کە گەرمی ئامێزتان

گەرمیەکی ڕاستەقینە بێ

تەنها ئەوەندە بەسە کە ئەڤین و مانەوە بزانن

خەتای ئێوەیە کە ژنەکان ئەمەندە گۆڕاون

کاتێ ئێوەی پیاو دەستتان کرد بە کووشتنی هەستی دڵنەوایی

ژنەکانیش گۆڕان

ئەوەندە ترسان کە ئارامیان لە ناو پارەکانی ئێوەدا بینی

و لە ترسی خۆش نەویستن

خۆیان سپاردە دەست نەشتەری جوانکاری

و لە ترسی تەنهایی مناڵیان خستەوە و و... و... و ...

خۆشویستن و ئەڤیندار کردن

کارێکی پیاوانەیە ....

کاتێک کە ژنەکان دەست بە مەکر و ناز دەکەن

((هاوسەنگی جیهان تێک دەچێت))



ڕیکلام