گۆڕان سەمەد دووەم کۆمەڵەچیرۆکى خۆى چاپ دەکات

  2020-12-31  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان

پێشتر لە ساڵى 2017  کۆمەڵەچیرۆکى (ڕەشنووسى ماتەمى ناو رۆژەکان)ى چاپکردووە، بڕیارە لەسەرەتاى ساڵى نوێشدا کۆمەڵەچیرۆکێک بە ناوى لەنێو (گێژاوى ژیان)دا کە ناوەندى غەزەلنووس چاپ و بڵاویدەکاتەوە، سەبارەت بەم کۆمەڵە چیرۆکە گۆران تایبەت ژیان وتى: ھیچ  قۆناغێک نابێت وا بکات ئەدەب لە پاشەکشەدا بێت. بۆیە ھەمیشە دەقی باش دەتوانێت دەرەقەتی ڕۆژگار و مێژوو بێت و بیخاتە ژێر پرسیارەوە. بێگون ئەوەش کاری ئەو ئەدیبانەیە کە ب ڕۆڵی خۆیان ھەڵدەستن. بەھیوانم ئێمەش توانیبێتمان شتێک لە کاروانە زیاد بکەن. ئەم کتێبە دووەم کۆمەڵە چیرۆک منە، ناوەندی غەزەلنووس چاپ و بڵاوی دەکاتەوە. کتێبەکە لە نۆ چیرۆک پێکھاتووە. ھەر یەکەیان بە شێواز و ناوەڕئکی جوایەز نووسراوە و سەربەخۆن، کە گوزارشتە لەو گێژاوەی ژیان . "

لەبارەی ئەرکی لە چاپدان نووسەر گوتیشی: "جێگای ڕێزە لەم دۆخە خراپەدا کەسانێک ھەن ئەدەب بە پێویستییەکی ھەمشەیی دەزان و نایەنەوێ ئەم ژانرە زیندووە پاشەکش بکات. بۆیە بە پێویستی دەزانم سوپاسی کاک زوبێر جۆڵا بکەم، کە سپۆنسەری چاپەکەی کردووە".



ڕیکلام