مەزڵوم عەبدی: مسۆگەرکردنی ئاشتیی و بەرەوپێشبردنی سیستمی بەڕێوبەریی خەباتی سەرەکیمان دەبێت لە ساڵی نوێدا

  2021-01-01  | 
رۆژئاوای کوردستان
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات
ئەرشیڤ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، ڕایگەیاند، مسۆگەرکردنی ئاشتیی و بەرەوپێشبردنی سیستمی بەڕێوبەریی و ئابووریی لەگەڵ هەڵبژاردن، خەباتی سەرەکییان دەبێت لە ساڵی نوێدا.

لە پەیامێکدا بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی میلادی، مەزڵوم عەبدی  فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)،  رایگەیاند، "جیهان بە ساڵێکی سەخت و قەیراناوییدا تێپەڕی، ساڵی نوێتان پیرۆز بێت، ساڵێکی ئارام، بە تەندروستیی و ئاشتییتان بۆ ئاواتەخوازام".

ئاماژەی بەوەشکرد کە، "مسۆگەرکردنی ئاشتیی، بەرەوپێشبردنی سیستمی بەڕێوبەی، ئابووریی و ئەنجامدانی هەڵبژاردن،  کار و خەباتی لەپێشینەی ئەمساڵمان دەبێت".

مەزڵوم عەبدی  فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات راشیگەیاند، "هاتنی ساڵی نوێ، لە گەلەکەمان و سەرجەم بنەماڵەی شەهیدان پیرۆز بێت".



ڕیکلام