بۆ به‌رپه‌چدانه‌وه‌ی هه‌ر جۆرە هێرشێكی چاوەڕواننەکراو لەدژی ناوەندە دیپلۆماسییەکان، هێزێکی ئەمنیی تایبەت، لە ناوچەی سەوزی به‌غدا جێگیرکرا.
ئاژانسەکانی هەواڵی عێراق بڵاویانکردەوە، لەچوارچێوه‌ی پلانی به‌رگری له باره‌گا و ناوەندە دیپلۆماسییەکان، هێزێكی تایبه‌تی عێراقی له ناوچه‌ی سه‌وز بڵاوبوونه‌ته‌وه بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێك، له‌ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی بۆسه‌ر نوێنەرایەتی و باڵیۆزخانەی وڵاتان له عێراق به‌تایبه‌تی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا.
هاوکات باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ئاماده‌یی خۆی دەڕبڕیوە بۆ هاوکاری سوپا و هێزە ئه‌منییه‌كانی عێراق لە به‌رپه‌چدانه‌وه‌ی گروپه توندره‌وه‌كان كه هێرش ده‌كه‌نە سه‌ر ناوچه‌ی سەوز.
گرتنەبەری ئەم رێوشوێنە ئەمنییانە، هاوکاتە لەگەڵ نزیکبونەوەی ساڵیادی کوشتنی قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبومەهدی موهەندیس سەرکردەی پێشووی دەستەی حەشدی شەعبی کە بەرەبەیانی ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠، لە کاتی گەڕانەوەیان لە سوریا و لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، لە هێرشێکی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئەمریکادا کوژران، لەو کاتەشەوە تاوەکو ئێستا بەرپرسانی ئێران هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە لە ئەمریکا دەکەن.