لەئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو بەکاروانێکی هێزەکانی سوپای عێڕاقی لەسنوری قەزای داقوق، ئەفسەرێک ودوو سەرباز گیانیان لەدەستدا.
بەپێی ڕاگەیانراوێکی سوپا لە کەرکوک ڕوداوەکە لەنێوان ھەردوو گوندی قەھارە و خاشە لە باشوری قەزای داقوق بووە، کاتێک ئۆتومبیلێکی فەوجی دووی لیوای 45ی فیرقەی 11ی سوپای عێراق بەو شوێنەدا تێپەڕیووە، بۆمبێکی چێنراو پێیدا تەقیوەتەوە.
ئەو سێ کوژراوەش دوو سەرباز و ئەفسەرێکە بە پلەی موڵازم، دوای تەقینەوەکەش بەشێک لە هێزەکانی سوپا لەناوچەی تەقینەوەکە بڵاوەی پێ کراوە.
دۆسیەی ئەمنی داقوق لەئەستۆی پۆلیسی فیدڕاڵی وسوپایه وناوبەناو لەلایەن چەکدارانی داعشەوە بەئامانج دەگیرێن.