عەلی حەمەساڵح: پرۆژەیەکم ئامادەکردوە بۆ زیادکردنی داهاتی مەرزەکان

  2021-01-03  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
عەلی حەمە ساڵح ڕایگەیاند پرۆژەیەکی ئامادەکردوە بۆ زیادکردنی داهاتی خاڵە سنورییەکان بۆ 300 ملیار دیناری مانگانە و پرۆژەکەش ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار دەکەم، چاوم لە پشتیوانی ئەوانەیە لە خەمی ئەم نیشتیمانەدان.

عەلی حەمە ساڵح سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتیەکانی پەرلەمان لەنوسینێکدا ڕایگەیاندوە

چاکسازی لە خاڵە سنوریەکان، دەرگایەکی گەورەیە بۆ زیادکردنی داهاتی ناوخۆ و ئەگەر ئیرادە هەبێت داهاتەکە زۆر زیاد دەکات.

ئاشکراشیکردوە ماوەیەکی زۆر سەرقاڵی لێکۆڵینەوەم لە دۆخی خاڵە سنوریەکان و قاچاخچێتی و کۆمپانیاکاری و فێڵ و یاسا شکێنی بۆ بەرژەوەندی چەند کەسێک.

عەلی حەمە ساڵح ئەوەشی وتووە بەڕێکخستنەوەو چاکسازی لە ئیبراهیم خەلیل و سمێلکاوە و بۆ باشماخ و پەروێزخان،  مەرز لاوەکیەکان، داهاتێکی زۆر دەگەڕێتەوە خەزێنەی گشتی .

ئاماژەی بەوەشکردوە ڕۆژانە لە ئیبراهیم خەلیلەوە نزیکەی دوو هەزار و ٤٠٠ بارهەڵگر دێتە كورستان نزیکەی سێ هێندەی پەروێزخان جوڵە ھەیە .

نوسیوشیەتی لەگەڵ سوریا دامەزراوەی گومرگ داهاتێکی وای نیە باسبکرێت و داهاتی قاچاخچیەکانی باشماخیش چوارهێندەی حکومەتە.

عەلی حەمەساڵح ڕاشیگەیاندوە مانگی پێشوو پەروێزخان قاچاخی زۆر کەم بوو داهات زیادبوە بۆ ٣٠ ملیار دینار



ڕیکلام