دوو كیلۆ ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا

  2021-01-04  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان ئاشكرایكرد، لە قەزای سۆران دەست بەسەر دوو كیلۆ ماددەی هۆشبەر گیراوە و سێ كەسیش بەتۆمەتی گواستنەوەی دەستگیركراون.

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان رایگەیاند "دوای بەدواداچوون و چاودێریكردنی گرووپێكی بازرگانی بە ماددە هۆشبەرەكان ئەمڕۆ 4/1/2021 لەلایەن بنكەی سۆرانی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی توانرا دەستبگیرێت بەسەر بڕی دوو كیلۆ ماددەی هۆشبەر لە جۆری (شیشە)".

بەڕێوەبەرایەتیەكە ئەوەشی ئاشكراكردووە بەهۆی ئەو مادە هۆشبەرەوە سێ تۆمەتبار كە خەڵكی پشدەرن دەستگیركراون كە هەستاون بە هێنانی ئەم ماددە هۆشبەرە بۆ سنوری قەزای سۆران. 


ڕیکلام