دەربارەی فیلم کارتۆنى نێڵز...

  2021-01-06  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
کەم کەس هەیە فیلم کارتونى (نیڵز)ی نەبینیبێت یاخود لانى کەم نەیبیستبێ، ساڵی (۱۹۸٠_۱۹۸۱) دەرهێنەری بەناوبانگی یابانی (هیزایوکی توریومی) کاری دەرهینانی بۆ کردووە، کە لە (٥۲) ئەلقە پیکهاتووە.

ناوەڕۆکی چیرۆکى فیلم کارتۆنى نێڵز :

بەسەرهاتى گەشتی منداڵێکی هاروهاج دەگێڕێتەوە بە تەواوی وڵاتی سویددا، پاش ئەوەی لەلایەن جادوبازێکەوە باڵای کورتدەکرتەوە و لە زمانی هەموو ئاژەڵان تێدەگات ...

 هۆکارى نوسینی  چیرۆکی چیرۆکەکە :

نوسینی ئەم چیرۆکە دوای ئەوە هات کە منداڵانی سوید بە هیچ شێوەیک نەیاندەتوانی وانەی جوگرافیا بخوێنن،  چونکە بەلایانەوە وانەیەکی وشک و ناخۆش بوو  بۆ قوتابیانی سوید، بەهۆیەشەوە بە گشتی خوێندکاران لە وانەی جوگرافیادا خراپ بوون .

ناچار بەرپرسانی پەروەردەی سوید ساڵی (١٩٠٢) داوایان لە ژنە نوسەر (سەلمی لاگرلۆڤ)کرد جوگرافیایەکی تازە بنوسێت .

سەلما لاگرلۆڤ.....دوای ٣ ساڵ لە گەشتکردن  بۆ تەواوی وڵاتی سوید  لە ساڵی (١٩٠٦ )

چیرۆکی (نێڵز هۆلکەر سونس و گەشتەکەی بە تەواوی سوید) نوسی کە دوای ئەوە نەک تەنها منداڵ بەڵکو تەواوی جیهان بەو چیرۆکە ئاشنا بوو و بۆ زۆربەی زمانە زیندۆکانی جیهانیش وەرگێڕا

سەلما لاگرلۆڤ ....١٨٥٨ــ١٩٤٠

گەورە نوسەرو ڕۆماننوسی سویدی کە یەکەم ژنە خەڵاتی نۆبڵی وەرگرتوە بە بواری ئەدەبدا ساڵی ١٩٠٩

خاوەنی چەندین شاکاری ئەدەبیە لە سەر ئاستی جیهان ناسراوە

حکومەتی سوید وێنەی سەلما خستۆتە سەر پارەی ووڵاتەکەی بۆ ڕێزێک کە ئەو بەرهەمانەی نوسی..



ڕیکلام