هاوپەیمانی نەسر: دانپێدانەنانی هەرێم بە سوپای عێراقدا سوکایەتییە

  2021-01-06  | 
حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشوو سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر
فۆتۆ: ئەرشیف
 تۆڕی هەواڵی ژیان
هاوپەیمانی نەسر کە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشوو سەرۆکایەتی دەکات، ئەو هەنگاوەی دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستانی ڕەتکردەوە کە دان نانێن بە ٦ی کانونی دووەکی وەک جەژنی سوپای عێراق.

لە ڕاگەیەندراوێکدا هاوپەیمانی نەسر ئاماژەی بەوەکردووە، ڕاگەیاندن بەوەی کە دان نانریت بەو ڕۆژەدا سوکایەتییە بە سوپای عێراقدا، لەبەر ئەوەی سوپایەکی نیشتیمانی فیدراڵییە، هەرێمی کوردستانیش بەشێکە لە دەوڵەتی عیراق و دەسەڵات و دامەزراوە و سەروەرییەکانی.

داواشی لە دەسەڵاتدارانی هەرێم کردووە، ئەو هەڵسوکەوتە دژ بە دەستور و بنەماکانی سیستمی فیدراڵی ڕابگرێت.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوێکدا، هاوپەیمانی نەسر داوای لە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان کرد، پێداچوونەوە بکەن بەو هەڵسوکەوتە سیاسی و ئیدارەییەکانیاندا لەگەڵ دەوڵەتی فیدراڵیدا، لە پێناو دامەزراندنی یەکێتییەکی پێکەوەیی و سەروەری نیشتیمانی، کە لە بەرژەوەندی سەرجەم عێراقییەکانە بە جیاوازی ئایین و نەتەوە و مەزهەبەوە.



ڕیکلام