کۆنگرێس پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکای هەڵپەسارد

  2021-01-06  | 
دۆسیە:  ئەمریکا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
کۆنگرێسی ئەمریکا دەستیکرد بە پرۆسەی پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا،کە جۆ بایدن سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، بەڵام بەهۆی ناڕەزایی چەند نوێنەرێکی کۆمارییەکان لەسەر ئەنجامی ویلایەتی ئەریزۆنا، دانیشتنەکە دواخرا.

بەگوێرەی کۆنگرێس، مایک پێنس جێگری سەرۆکی ئەمریکا، دانیشتنەکەی کۆنگرێسی کردەوە، بە مەبەستی پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لە لایەن کۆمەڵگەی هەڵبژاردنەکانەوە، کە زۆربەیان بایدنیان هەڵبژاردووە.

میدیاکان بڵاویانکردەوە، جارێکی تر مایک پێنس بەربەرەکانێی ترەمپ دەکات و دەڵێت ناتوانێت دەنگی کۆمەڵەی هەڵبژاردنەکان رەتبکاتەوە، کە بەهۆیەوە بایدن دەبێت بە سەرۆک.

دوای دەستپێکردنی کۆبوونەوە و کەمیک گفتوگۆ، ئەندامانی کۆمارییەکان ناڕەزاییان هەبووە لەسەر ئەنجامی ویلایەتی ئەریزۆنا لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیدا، بۆیە، کۆنگرێس دانیشتنەکەی هەڵپەسارد، بڕیاریشە هەریەکە لە ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پیران دوو کۆبوونەوەی جیاجیا ئەنجام بدەن.

ئەم هەنگاوەی کۆبوونەوەی کۆنگرێس بە هەنگاوی کۆتایی دادەنرێت بەر لە دانانی سەرۆکی هەڵبژێردراو لە ڕۆژی ٢٠ی ئەم مانگە وەک سەرۆکی نوێی ئەمریکا بۆ ٤ ساڵی داهاتوو.



ڕیکلام