ئەوڕۆژانەی قاچمان گەورەتر بوو لەدڵمان

  2021-01-07  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ژیر جوتیار

بەبرا گەورەكەم ئەوت، ژیان ئەوەنەبوو ئێمە بیرمان لێدەكردەوە! ئێمە دەمێكە لەبیركراوین .. دەمێكە بووین بە مەزەی ناو سۆشیاڵ میدیای دڵ... خەریكە ئەبین بە دەڕندە، بەژماردنی عەموودەكانی برین، دەزانین چەندە دڵ ڕەقین، چەندە بچووكین لەڕۆتیندا، چەندە بێ وەفاین، بەرواری دڵ خۆشیمان بیرچۆتەوە !

تووشی ڤایرۆسی خیانەت بووین، بەناوی كەمامەوە ڕۆحمان ئەگۆڕین بەناوی كلێنێكس و تەعقیمەوە نەفرەت لەجوانی ئەكەین، براگەورەكەم بێ ئەوەی لە من تێبگات هیچ ناڵێت منیش بەردەوامم لەسەر چەنەبازی، پێم ئەوت دڵ پێوستی بەباوەش نیە تەنها یادكردنەوەی بەسە، پارستنی ڕێزێكی گەورەییە بەرامبەری،شكاندنی هۆیەكە بۆ عاشق بوونی،پێم ئەوت كاكە ڕۆژگاری ئێمە تەنها فیكڵانكۆ بوو،بە دڵی پڕوە پێم ئەوت ئێمە مناڵی ڕۆژگاری برینین،چۆلەكەنەماوە بەردمان تێنەگردبێت،ماڵی  میروولە نەماوە تیكمان نەیابێت، پەپولەنەماوە نەمان سوتانبێت، خانویەك نەماوە  نەمان ڕووخانبێت، ئێمە دەمێیكە لایكی گۆرانیەكانی  بێزاریمان كردوە ،هەفتەیەك بووكۆمێنتمان بۆ خۆشەویستی نوسیوە...شێری خیانەتمان كردووە، ڕەسمێكی دڵتەنگیمان گرتووە تاگی عەشقمان كردووە

كاكە چیمان لێ هاتووە؟ !



ڕیکلام