بەشێک لە بەرپرسانی ئەمریکا داوای دورخستنەوەی ترەمپ دەکەن

  2021-01-08  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ناسی پیلۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند ترەمپ کەسێکی مەترسیدارە و پێویستە دوربخرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد سەرۆک ترەمپ کاری تێکدەرانەی گرتۆتەبەر و ئەو بووە هۆی ئەوەی لە کۆنگرێس ڕویدا.

پیلۆسی داواشیکرد بەپەلە کار بە مادەی 25 دەستوری ئەمریکا بکرێت و سەرۆک دوربخرێتەوە و جێگرەکەی لەشوێنی دابندرێت.

وتیشی ئەگەری هەیە دوای سەرۆکایەتی لێپێچینەوەی یاسایی لە دژی ئەنجامبدرێت بەهۆی ئەو کارانەی کە کردی.

لەلایەکی ترەوە سەرۆکی لیژنەی دادوەری ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا داوایکرد بەپەلە دۆناڵد ترەمپ لە کار دوربخرێتەوە.

جیرۆڵد نادلر سەرۆکی لیژنەکە ڕاشیگەیاندوە گەلی ئەمریکا ناتوانێت ماوەیەکی درێژ چاوەڕێ بکات پێویستە بە زوترین کات ترەمپ لە پۆستەکەی دوربخرێتەوە.

هاوکات میدیاکانی ئەمریکا لە زاری چەند کەسێکی نزیکی مایک پێنس جێگری ترەمپەوە بڵاویانکردوە کە ناوبراو داواکاری دیموکراتەکانی رەتکردۆتەوە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی و دورخستنەوەی ترەمپ.



ڕیکلام