مەكگۆرك دوای دیاریکردنی لە پۆستە نوێیەکەیدا پەیامێكی بڵاوكردەوە

  2021-01-08  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
برێت مەكگۆرك، دوای دیاریكردنی بە بەرپرسی دۆسیەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند بایدن ئەو سەركردەیە كە لەم ساتەدا پێویستمانە.

برێت مەكگۆرك، دوای ئەوەی پۆستی بەرپرسی دۆسیەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقای وەرگرت پەیامێكی بڵاوكردەوە و تیایدا شادومانی خۆی راگەیاند و دەڵێت "من لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا مافی خزمەتكردنم لەگەڵ جۆ بایدنی سەرۆك كۆماری هەڵبژێراودا هەبوو ئەو سەركردەیە كە لەم ساتە ڕەخنەیەی مێژوودا پێویستمانە". 

ئەو لە تویتێكدا لە هەژماری خۆی راشیگەیاند: من شانازی ئەوەم پێدەبڕێت بۆ ئەوەی بەشداری تیمەكەی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریكا (NSC) بكەم بە سەرۆكایەتی جاك سولیڤان لە دوای 12 رۆژی دیكە. 

ئەوەش دوای ئەوەهات كە رۆژی 6ی ئەم مانگە ئاشكرا بوو كە برێت مەكگۆرك كە پێشتر نوێنەری باراك ئۆباما، سەرۆكی پێشووی ئەمریكا بوو بۆ شەڕی داعش وەك بەرپرسی دۆسیەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا لە كابینەی داهاتووی حكومەتی ئەمریكا دیاریكراوە. 


ڕیکلام